یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھۆشداریی دایە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان لەڕێی بانکە ناحکومییەکانەوە بە ئەلکترۆنی نەکەن.
وتیشی، بە ئەلکترۆنیکردنی مووچە لە دەرەوەی بانکە ناحکومییەکان و لەڕێی ھەژماری من ناڕەسمییە و فەرمانبەر ناتوانێت لەو رێیەوە مووچە وەربگرێت و مووچەکەی پارێزراو نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەڕێوەبەری بانکە گشتییەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کران و بانکە حکومییەکان ئامادەن بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچە، دەریشکەوت کە دواکەوتنی پڕۆسەکە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوەیە.