شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەردەوامە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە تەواوی ئامادەی هەڵبژاردنە.
هەروەها وتیشی: یەکێتی لیستی ناوی کاندیدەکانی خۆی پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، پرسی پێکهاتەکانی کوردستان و بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەستە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عیراقەوە و ئەوانیش لایەنێکی سەربەخۆن لە بڕیارداندا.