هەرێم کەمال ئاغا: ئاسایشی هەولێر دوو کەسیان بە ناهەق کوشتووە

06:39 - 2024-04-24
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەنراوێکدا، ئاسایشی گشتی هەولێر تۆمەتبار دەکات بەوەی پۆلیسێک و ئەندامێکی دژە تیرۆری عیراقیان بە ناهەق کوشتووە و دواتر ناویان زڕاندوون بە بارزگانی مادەی هۆشبەر.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، ئەو کەسانە ئەگەر تاوانباریش بن، پێشتر داوایان لێ نەکراوە بچنە بەردەم دادگا و داوا لە کەسوکار و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان و بەرپرسەکانیشیان نەکراوە، رادەستی یاسایان بکەن.
یەکێک لە کوژراوەکان، کە ئەندامی دەستەی پاسەوانی هەرێم کەمال ئاغایە، داوای لێ نەکراوە رادەستی یاسای بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان