پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوبەشان زیاد دەکات

10:42 - 2024-04-25
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمی کردووە و وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ چاکسازی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان گەڕاندەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: چاکسازییەکان تاکو رۆژی هەینی 26/4/2024 دەخایەنێت و دواتر پێدانی کارەبا بە هاوبەشان ئاسایی دەبێتەوە.
هەروەها وتیشی: هەموو ساڵێک ئەو چاکسازییانە لە وێستگەکاندا پێویستن و ئەمساڵ پێش وەرزی گەرما، دەستیان بە چاکسازییەکان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان