عیراق ئاوی کردۆتە دۆسێیەکی سیادی و گرنگیی زۆری پێدەدات

04:04 - 2024-04-26
عیراق
50 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، حکومەتی بەغدا ھەنگاوی ناوە کە دۆسێی ئاو ببێتە دۆسێیەکی سیادی و تیمی دانوستانکاریی بەرەوپێش بردووە لە رێگەی دانانی کەسی پڕۆفیشاڵەوە.
خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، حکومەتی ئێستا دۆسێی ئاوی کردوەتە دۆسێیەکی سیادی و تیمی دانوستانکاری ئاوی کردوەتە تیمێکی پرۆفیشناڵ بۆ بەدەستھێنانی پشکەکەی لە وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش لە دۆسێی ئاو لەگەڵ تورکیادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانی سودانی بۆ وڵاتانی دراوسێ رۆڵی ھەبووە لە بەرەوپێشبردنی دۆسێی ئاو لەگەڵ کاریگەری میدیاکان لەو بابەتەدا و لە داھاتوودا ھەنگاوی تر دەنرێت بۆ ئەوەی عیراق پشکی ئاوی خۆی وەرگرێت. 

وتیشی، دۆسێی ئاو سێ ئاڵنگاری لەبەردەمدایە کە بریتین لە پشتبشتن بە ئاوی دەرەوە، گۆڕانکاری کەشوھەوا و پشت نەبەستن بە کشتوکاڵی ھاوچەرخ کە بڕێکی کەمتری ئاوی پێویستە.

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان