رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان قەدەغە کرا

06:53 - 2024-04-26
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە سەعات 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە قەدەغە دەكرێت.
لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، لەپێناوی سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا، بڕیاردرا رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەسەعات 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە: ‎رێگای دوکان ـ سلێمانی و بە پێچەوانەوە، ڕێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو، رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.
دەشڵێت، سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بە چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان