قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێبکەن

09:18 - 2024-04-26
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشکردنەسەر کێڵگەی کۆرمۆر قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لە ئاکامی هێرشەکەدا. 
 داوا لە حکومەتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و رێکاری جدی  بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاووڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی  و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
26ی نیسانی 2024

بابەتە پەیوەندیدارەکان