گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، گۆڕانکارییەکە لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا روودەدات کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر شێوازەکانی کارلێکی کۆمەڵایەتی هەبێت لە شتێکدا کە دەتوانێت کارەکتەری مرۆڤ بەرەو پرۆسەیەکی باشتر یان بە پێچەوانەوە گەشە بکات. گۆڕانی کۆمەڵایەتی، لە کۆمەڵناسیدا، گۆڕینی میکانیزمەکانی ناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتییە، کە بە گۆڕانکاری لە هێما کەلتورییەکان، یاساکانی رەفتار، رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، یان سیستمی بەهادا تایبەتمەندە، هەروەها کۆمەڵناسەکان گۆڕانی کۆمەڵایەتی بە گۆڕینی کەلتور و دامەزراوە و ئەرکەکان پێناسە دەکەن.
بەڵام زۆربەی گۆڕانکارییەکان چرکەساتی نین، بەڵکو لەناو کۆمەڵگەدا زۆرجار گۆڕانکاری زۆر خاو دەبێتەوە. چونکە هەندێک هێزی جۆراوجۆر لە کۆمەڵگەدان، کە بەرەنگاری تێکدانی دۆخی ئێستا دەبنەوە، هەربۆیە هەموو کۆمەڵگاکان لە خاڵێکدا بەم جۆرە گۆڕانکاریانەدا تێدەپەڕن.
گۆڕانی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی لە دوو روانگەی جیاوازەوە سەرچاوە دەگرێت. یەکەمیان لە چەمکی کۆمەڵناسیەوە دەبینرێت و دووەمیان لە چەمکی ئەنترۆپۆلۆژییەوە دەبینرێت، بەڵام دەتوانرێت گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە-فەرهەنگییەکان وەک گۆڕانکارییەک سەیر بکرێت کە بە کردەوە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی کۆمەڵگەیەک یان دانیشتووانێک لەخۆدەگرێت. لە بنەڕەتدا ئەم سیستمە زیاتر قبوڵکردنی گۆڕانکارییەکانی سیستمی نوێیە کە لەلایەن کۆمەڵگەوە ئەنجام دەدرێت کە بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیان و ئاستی ژیان داڕێژراوە.
لەگەڵ بوونی سۆشیال میدیا وەک تەکنۆلۆژیایەکی نوێ، بێگومان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە لە ڕەهەندە جیاوازەکانی، وەک بواری سیاسی، توخمە کۆمەڵایەتی و ئابووری و کەلتورییەکان. تەنانەت لە هەندێک لە گۆڕانکارییەکان کە بریتین لە بەرزبوونەوەی کاریگەری و کارایی مرۆڤ لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری، لەهەمان کاتدا دەتوانێت بە خێرایی و لە هەر ساتێکدا زانیاری نوێ بڵاوبکاتەوە، بەبێ ئەوەی کات و شوێن بەربەستیان بۆ دروست بکات.
هەربۆیە دەستڕاگەیشتن بە سۆشیال میدیا لە هەر کاتێکدا بووەتە پێویستییەکی نوێی مرۆڤ بۆ هەمیشە نوێکردنەوەی زانیارییەکان لەبەرئەوەی سۆشیال میدیا بووەتە سەرچاوەیەکی راستەقینەتر بۆ زانیاری بە بەراورد بە میدیای تەقلیدی.
بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەشێکی گرنگی هەیە لە سیستمی گۆڕانی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی لە کۆمەڵگەدا، واتە سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگیدا. لە سۆشیال میدیادا سنوورە کەلتورییەکان سڕاونەتەوە، واتە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیادا، مرۆڤەکان چیتر جیاوازییان لە نێوان کەلتورەکاندا نییە.
بەرلەوەی باس لە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی سۆشیال میدیا بکەین لەسەر گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان لەکۆمەڵگەدا، پێویستە بزانین ئەو هۆکارانە چین کە گۆرانکاری کۆمەڵایەتی دروست دەکات لەکۆمەڵگەدا؟ هەڵبەتە هیچ کۆمەڵگەیەک بۆ هەمیشە وەک خۆی نامێنێتەوە، بەڵام چەند هۆکارێکی دیاریکراو دەیباتە پێشەوە و گۆڕانی کۆمەڵایەتی تیایدا دروست دەکات:
یەکەم: ناکۆکی و ململانێ
بە چاوخشاندنێک و گەڕانەوە بۆ مێژوو، روونە کە ناکۆکی و ململانێ و نایەکسانی لەسەر بنەمای چینایەتی، رەگەز، ئایین و زۆر شتی تر، ناڕەزایی و توڕەیی پەروەردە دەکات. بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخ و ناکۆکیانە، چەندین گروپ و لایەن کۆدەبنەوە بۆ گۆڕانکاری، هەندێک جار گۆڕانکاری بە خێرایی روودەدات، بەڵام زۆرجار بە تێپەڕبوونی کات بە قۆناغ گەشە دەکات و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دروست دەکات.
دووەم: گۆڕانی دیمۆگرافی
کاتێک پێکهاتەی دیمۆگرافیای کۆمەڵگەیەک دەگۆڕێت، گۆڕانی کۆمەڵایەتی حەتمییە. زۆرجار دیمۆگرافیای کۆمەڵگە دەگۆڕێت کاتێک لەدایکبوون زیاد دەکات یان مرۆڤەکان دەست دەکەن بە تەمەنی درێژتر. لەلایەکی ترەوە دانیشتووانێکی گەورەتر و زیادبوونی پەنابەر یان کۆچبەر کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دەبێت و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی دروست دەکات.
ئێستا خەڵکی رۆژانە زیاتر لە سێ کاتژمێر سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن دەتوانرێت بانگەشەی ئەوە بکرێت کە سۆشیال میدیا خەریکە پێویستییەکی نوێی مرۆیی دادەمەزرێنێتسێیەم:گۆڕانی کەلتوری
میدیا کۆمەڵگەی تۆڕیی بەرهەمهێناوە