ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
یانه‌ی كتێبی نه‌رویجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه (پان) له میسۆلۆجیای یۆنانیدا خوداوه‌ندی كێ‌و و دارستان و وروژاندنی ئاره‌زووه، ئه‌م خوداوه‌نده ته‌نیا و ره‌وه‌ند به‌نێو سروشتی ئازاد‌دا ده‌گه‌ڕێت و به‌تاسه‌وه له نێو چیا و چۆڵ و دارستاندا بره‌و به‌گیان و ئاوه‌زی خۆی ده‌دات و فلووت دژه‌نێت.
ئه‌م خوداوه‌نده ته‌نیا و چۆڵنشینه هێنده‌ی په‌تای تاعون له مێرگ و مه‌زرای ده‌ستكردی مرۆڤ، له كۆمه‌ڵگه، له مرۆڤه نیشته‌جێبووه‌كان و دابونه‌ریته‌كان ده‌ترسێت.
له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه یانه‌ی كتێبی نه‌رویجی ده‌ڵێت (له نێوان سروشتی (پان) و ئه‌فسه‌ر گلان لێكچوونێكی زۆر هه‌یه، هاوینی ساڵی 1855 له باكووری نه‌رویج به ته‌نیا له كوختێكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، كه له دارساتنه به‌رینه‌كان و چیای بڵند و ده‌ریای بێسنووره‌وه نزیكه، له‌و شوێنه‌شدا هه‌ست به هاوده‌می و هاوئاهه‌نگی هه‌سته سروشتییه‌كانی ده‌كات، ئه‌فسه‌ر گلان به‌خته‌وه‌ره به‌گه‌ڕان به‌نێو دارستان و چۆڵه‌وانیدا، به‌تفه‌نگ و سه‌گه‌كه‌ی كه ناوی ئیزۆپه، به‌ڵام ئه‌م راوچییه چوست و چالاكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌دا بچووكده‌بێته‌وه بۆ تاكێی راڕاو راوه‌دوونراو.
كورته‌یه‌ك له رۆمانی (پان)
رۆژێك به‌ڕێكه‌وت كچۆڵه‌یه‌ك به‌ناوی ئیڤاردا ده‌بینێ و له رێگه‌ی هه‌سته‌كانییه‌وه بۆ ئیدڤاردا، گلاند له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ئاڵێت، كه ئه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌خوازێت لێیان دووربێت، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی گلان و ئیدڤاردا هه‌م ئاوێته‌و هه‌م پێكدادانیشه.
له‌م رۆمانه‌دا وێناكردنی ورده‌كاریی و توێژینه‌وه له ژیانی رۆحی نییه، شكۆمه‌ندی پان له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كه‌شی ساته‌وه‌خته‌كاندایه، ئه‌مه‌ش دروست وه‌ك خۆی له گێڕانه‌وه و وێناكردنێكی مرۆییانه‌دا له دوای خوێندنه‌وه هه‌ستیپێده‌كرێت. له‌م رۆمانه‌دا سروشت هیچ ئازارێك به كه‌س ناگه‌ێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه مرۆڤه‌كانن ده‌تبه‌نه ناو باوه‌شی كۆڵێك له ئێش و ئازار.
كورته‌یه‌ك له ژیانی كنوت هامسوون
ساڵی 1859 له (گارمۆترێیه‌ت) له (لووم) له‌ناو خێزانێكی جووتیار له‌دایكبووه، له سه‌رده‌می لاوێتیدا چه‌ندین كاری جۆربه‌جۆری كردووه، وه‌ك فرۆشیاری گه‌ڕۆك، پینه‌چێتی، دوكانداری، مامۆستایی و كرێكاری رێگه‌وبان. ساڵی 1882 كنوت هامسوون ده‌چێت بۆ ئه‌مریكای باكوور و له‌وێ وه‌ك كرێكاری كێڵگه، رۆژنامه‌نووس، سه‌رپه‌رشتیاری تراموای كاری كردووه، پاش دوو ساڵ مانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌رویج، له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا رۆمانی (برسێتی) ده‌نووسێت، نووسینی ئه‌م رۆمانه مژده‌یه‌ك بوو بۆ قۆناغێكی له ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ی نه‌رویجیدا. له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌ڵمانیای نازی نه‌رویجی داگیركرد، هامسون به‌نووسین و بڵاوكراوه‌كانی هه‌ڵوێستی روونی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و داگیركارییه، دوای جه‌نگ به‌تاوانی خیانه‌تكردن له نیشتمان دادگایی كرا. ساڵی 1952 دوای ئه‌وه‌ی ژیانی له كه‌شێكی ته‌نیا و دابڕاودا به‌سه‌ربرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا مه‌رگ كۆتایی به ژیانی هێنا. كنوت هامسون ساڵی 1920 خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشراوه، رۆمانی(به‌رووبوومی زه‌وی) له باشترین رۆمانه‌كانی (برسێتی) (پان) (ڤیكتۆریا) دێت كه زۆرترین خوێنه‌ریان هه‌یه له دونیادا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆمانی برسێتی هه‌مان وه‌رگێر له زمانی نه‌رویجییه‌وه وه‌ریگێڕاوه، هه‌مان رۆمانیش له ناوه‌ڕاستی ساڵی شه‌سته‌كاندا كراوه به فیلمێكی سینه‌مایی.
رۆمانی (پان)، كنوت هامسوون
له نه‌رویجییه‌وه، هاوده‌م ساڵح جاف
چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م ساڵی 2023
زنجیره‌ی كتێبی نۆبڵ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م