ژمارەی ئالوودەبوون بە فیلمی پۆرن بەردەوام لە زیادبووندایە

06:57 - 2023-09-02
هەمەرەنگ
425 جار خوێندراوەتەوە

لە زانکۆی یۆستۆس لیبێگ لە ئەڵمانیا، توێژینەوەیەک سەبارەت بە چیەتی و چۆنێتی فیلمی پۆرن  کرا و دواتر ئەو فیلمانە وەک کەرەستەیەک بۆ ئالوودەبوونی مرۆڤ ناسێنرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دکتۆر رۆدۆڵف شیتارک سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: ئالوودەبوون بە فیلمی پۆرن دیاردەیەکی جیهانییە و زۆربەی کۆمەڵگەکانی گرتووەتەوە.
هەروەها دکتۆر شیتارک کە زیاتر 15 ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەیە لەو بابەت، وتیشی کاتێک کەسەکان بە دەست کۆمەڵێک گرفت و کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنن، هانا بۆ فیلمی پۆرن دەبەن و ئەوەش لە کۆتاییدا ئالوودەیان دەکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، ژمارەی ئالوودەبووان بە فیلمی پۆرن لە جیهاندا لە زیادبووندایە و تەنیا لە ئەڵمانیا زیاتر لە 3٪ ی پیاوان و 1٪ ژنان ئالوودەی فیلمی پۆرنن.
 
سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان