کۆچەران دوورگەیەک لە ئیتالیا داگیر دەکەن

05:42 - 2023-09-18
جیهان
392 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێکی ئاژانسی کۆچەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 8 کۆچەر خۆیان گەیاندووەتە ئیتالیا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی کۆچەران رایگەیاند: لە رۆژی دوو شەممەوە تاکو چوار شەمە 8 هەزار و 500 کۆچەر لە رێی 199 بەلەمەوە خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی دوورگەی لامپدۆزا لە ئیتالیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە دانیشتوانی دوورگەکە کەمتر لەو ژمارەیەیە کە کۆچەران خۆیان پێی گەیاندووە. هەروەها رووبەری هەموو دوورگەکە تەنیا 20 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

سەرچاوە: EURONEWS

بابەتە پەیوەندیدارەکان