کچە گۆرانیبێژ، ژینێ ئەتروشی رایدەگەیەنیت کە سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیە کە باس لە چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات.
ژینێ لەبارەی بەرهەمە نوێکەیەوە وتویەتی"لەم چەند ساڵەدا زۆر شت روویاندا، هەڕەشەم لێکرا، شەوانی بێخەو و پڕ لە گریانم بەڕێکرد، ئەم سێ ساڵەی رابردووە وەک دۆزەخێک بوو بۆ من، بەتایبەت چەند مانگی کۆتایی، بەڵام هیچم نەوتووە و بە گۆرانی وەڵام دەدەمەوە"
ژینێ ئەتروشی، ساڵی 1998 لە دهۆک لەدایک بووە و لە نەرویج ژیاوە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.