سوید دەبێتە ئەندامی پەیمانی ناتۆ

11:15 - 2023-10-25
جیهان
495 جار خوێندراوەتەوە

کۆتایی مانگی داھاتوو سوید دەبێتە ئەندامی پەیمانی ناتۆ، وتەبێژی حکومەتی سویدیش دەڵێت، سەرجەم وڵاتانی ناتۆ لەو پرسە ئاگادارکراونەتەوە.
ئاژانسی بلومبێرگ، لە زاری وتەبێژی حکومەتی سویدەوە بڵاویکردووەتەوە، یەنس ستولتنبێرگ، ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ سەرجەم وڵاتانی ناو پەیمانی ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە دەبێت، کۆتایی مانگی داھاتوو سوید ببێتە ئەندامی نوێی پەیمانەکە.
لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەداوە، سوید پابەندی سەرجەم داواکارییەکانی ناتۆ بووە، لەوانە ھەموارکردنەوەی دەستوور و یاسای وڵاتەکەی و رێگەدان بە ناردنی چەک بۆ تورکیا، بەوەش سوید ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە 32 ھەمین ئەندامی پەیمانی ناتۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان