حه‌یده‌ر مه‌نتك
چینێك له گه‌نجان كه دوای راپه‌رین ته‌مه‌نیان تازه چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد، دڵیان به‌و بارودۆخه‌ی راپه‌ڕین هێنابوویه ئاراوه زۆر خۆش‌بوو، ئاواته خوازبوون له سایه‌ی حوكمرانی خۆماڵی كوردی و له سایه‌ی ڕاپه‌رین چاویان به دونیایه‌ك ئاشنابێت یاسا سه‌روه‌ربێت و ترس و تۆقاندنی سه‌رده‌می رابردوو بڕوا‌و نه‌یاته‌وه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێو ماڵی كورد تێكنه‌چێت و ئازادی تاك و ئازادی بیروڕا له سه‌رده‌می نوێی كوردستاندا رێچكه‌ی خۆی بگرێت و به‌ره‌و گه‌شه‌كردن بڕوات، به‌ڵام ئه‌فسوس هێنده‌ی نه‌برد چه‌ند شه‌ڕێكی لابه‌لا یه‌خه‌ی كوردستانی گرت و ئومێدی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له گۆڕنا، یه‌كێكیش له‌و گه‌نجانه شه‌هید (ئه‌سعه‌د هاوه‌ن)ه. ئه‌م گه‌نجه له خانه‌واده‌یه‌كی دڵسۆز و خاوه‌ن پێشمه‌رگه و شه‌هیدی گوندی (سێقوچان)ی كه‌ندێناوه‌ی هه‌ولێر هاتۆته دنیاوه، له سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا خه‌ون و خه‌یاڵی فراوانی هه‌بوو بۆ ئاینده‌ی گه‌لی كورد، چاوه‌ڕێی دواڕۆژێكی پڕشنگداری ده‌كرد له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كوردییه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسووس، هه‌م خه‌ونه‌كانی و هه‌میش گیانی خۆی بوونه سوته‌مه‌رۆی شه‌و زنجیره شه‌ڕانه و له رۆژێكی پایزی ساڵی 1997دا به ده‌ستی سوپای توركیا، شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سابیر ناسراو به ئه‌سعه‌د هاوه‌ن، له دایكبووی ساڵی 1975ی گوندی سێقوچانی كه‌ندێناوه له پارێزگای هه‌ولێر.
ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه، ساڵی 1991 په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و هه‌مان ساڵ بووه به پێشمه‌رگه له به تالێۆنی سێی (زورگه‌زراو) كه هه‌ڤاڵ جه‌لال ئیلنجاغی فه‌رمانده‌ی بوو.
له پێكهێنانی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، له سریه‌ی یه‌كی لیوای دووی تایبه‌ت درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی دا به پله‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌سیل.
ساڵی 1996 به‌هۆی 31ی ئابه‌وه ئاواره‌ی سنووری كۆیه بوو، له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیدا درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تیدا داوه و دوا پله‌ی فه‌رمانده‌ی تیپ بوو.
رۆژی 9/11/ 1997 له نه به‌ردییه‌كدا له گردی جاسوسان له سنووری ئاقوبان، له به‌رامبه‌ر هێزێكی هاوبه‌شی پارتی و سوپای توركیا، شه‌هید كرا‌و بووه چواره‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.