ناکۆکی کچ و باوەژن

10:40 - 2024-03-24
دووتوێ
80 جار خوێندراوەتەوە
ناکۆکی نێوان «میلانیا ترەمپ» و»ئیڤانکا» گەیشتۆتە ئاستێک خەریکە لەدەست دەردەچێ

کەناڵە میدیاییەکانی ئەمریکا ئاشكرایان کردووە کە ناکۆکی نێوان «میلانیا ترەمپ» هاوسەری دۆناڵد ترەمپ و»ئیڤانکا» ی زڕکچی گەیشتۆتە ئاستێک خەریکە لەدەست دەردەچێ و هەریکە و دەیەوێت هەژمونی خۆی لەناو کەناڵەکان بسەپێنێ و پروپاگەندە بۆخۆی بکات، بەتایبەتیش ئێستا وڵاتەکە وا لە هەڵبژاردنی خولێکی تر نزیک دەبێتەوە و هەریەکە و دەیەوێت سەرنجی ترەمپ بۆ خۆی راکێشێ و دەسەڵاتەکانی پۆستی خانمی یەکەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات، کێشەکانیشیان لەوکاتەوە سەریهەڵداوە کە لە خولی پێشوودا ترەمپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا و کچەکەی نەیهێشت باوەژنەکەی رۆڵی خۆی وەک خانمی یەکەمی وڵات ببینێت و خۆی جڵەوی کارەکانی گرتە دەست.
نهێنی ئەو کێشانە لە کتێبێکی کچە رۆژنامەنووسێکی نیویۆرک تایمز دزەی کردووە بەناوی «Free. Melania»  کە لە کۆشکی سپیەوە نزیک بووە و باسی دەکات لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتی ترەمپدا ئەو دوو ژنە هەمیشە دژی یەکتر بوون و کچە پاوانی پێگەی خانمی یەکەمی بۆ خۆی کردووە و نەیهێشتووە باوەژنەکەی شایستە دەربکەوێ، بۆیە ژنە ناچار وەک چالاکوانێک خۆی نمایش کردووە و سەردانی زۆر شوێنی کردووە بۆ کاری مرۆیی، لە 2018 لە یەکێک لە سەردانەکانی بۆ سەر سنوور بۆلای منداڵە دەستبەسەرە پەنابەرەکان وەک پلارێک بۆ ئیڤانکا لەسەرقاپوتەکەی خۆی نوسیبووی «من هەرگیز بایەخی پێ نادەم، ئەی ئێوە ؟» لە زۆر بۆنەدا و لەبەردەم کامێراکاندا زۆرجار ئەو قاپوتەی پۆشیووە، لەبەرامبەریشدا ئیڤانکا نەیهێشتووە باوەژنەکەی زۆر نزیک باوکی و کۆشکی سپی بکەوێت، ژنەش خەڵکی تری راسپاردووە بۆ چاودێریکردنی رەوشی ناو کۆشک و سیخوڕیکردن بەسەر مێرد و زڕکچەکەیدا، لەڕێی پارێزەرانیشیەوە بەرگری لە مافەکانی خۆی کردووە وەک خانمی یەکەم دەربکەوێ و لە میدیاکاندا بڕگە و بەندەکانی گرێبەستی هاوسەری لەگەڵ ترەمپ باس کردووە، لەسەر ئەم رەفتارەش سەرۆک لێ دڕدۆنگ بووە و زۆر نەچووە بەلایدا، وەک لە کتێبەکە باسکراوە ئەو کێشە و ئاڵۆزیانە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی بووە لە 2019 بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوە: Spiegel.de

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان