چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هیندستان کچی «موکیش ئەمبانی» دەوڵەمەندترین کەسایەتی ئاسیا کە سەرمایەکەی زیاتر لە 80 ملیار دۆلارە، زەماوەندی بۆ کراو تێیدا 1200 کەس لە پیاوماقوڵ و دەوڵەمەند و سیاسی و کەسە ناودارەکانی جیهان لە نێوانیاندا «ئەمیتا باجان و بیل گەیتس و مارک زوکربێرگ و شارۆخان و کچی دۆناڵد ترەمپ و سەدانی تر» ئامادەی بوون، ئەو ئاهەنگە لە شاری جامناگار بەڕێوەچوو جگە لە میوانەکان زیاتر لە 50 هەزار کەسی هەژار و بێدەرەتانی شارەکە لەسەر سفرەی ماڵی بووکێ دانیشتن و نانیان خوارد، میوانەکان بە فڕۆکەی تایبەتی گوێزرانەوە هیندستان و لە هۆتێلی پێنج ئەستێرەی شاهانە میوانداری کران، ئاهەنگەکە بەردەوامە و بڕیار وایە تا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ واتە پێنج مانگی تر بخایەنێت و بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ خەرجیی ئاهەنگەکە تەرخانکراوە، ئێستا میوان و مەراسیمی ئاهەنگەکە بۆتە بابەتی سەرەکی میدیا و سۆشیال میدیای وڵاتی هیندستان و دەوروبەری.
سەرچاوە: Berliner Zeitung