لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێكی گرنگ دران

11:50 - 2024-03-28
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ 27/3/2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی كرد و ئەم بڕیارانەی دەركرد، كە لە پەیجی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە:

1-دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی 2024.
2-ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی 3ی 2024.
3-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە تەرخانكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە تا ئێستا سوودمەندنەبوون.
4-داشكاندن لەپارەی كەڵەكەبووی كارەبا و سزای هاتوچۆ و ئاو بە رێژەی %20 وە %50ی رسوماتی هێنانی گۆشت و %20 لە كرێی خوێندنی پارالێل.
5-داشكاندنی رسوماتی شارەوانی بەتایبەت كرێی كرێچییەكان بە رێژەی %20.
6-لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران و كاسبكاران و كەمدەرامەتان.
7-لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان