کۆرۆنا تەمبەڵی کردین

10:47 - 2024-03-31
دووتوێ
80 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای دەربازبوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو دەردە کوشندەیە بۆ ژیان، دەرکەوتووە ئاسەواری ئەو پەتایە ماوە و لەڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فسیۆلۆژییەوە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر زۆر کەس بەجێهێشتووە.
توێژینەوەیەکی نوێی مامۆستایانی کۆلێژی ئمیپریالی لەندەن ئاشکرایکردووە زۆربەی ئەوانەی توشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە بڕێک لە زیرەکیی مێشکیان لەدەستداوە و تەمبەڵتر بوون لە جاران، ئەو زانایانە توێژینەوەیان لەسەر 113 هەزار کەس کردووە کە پێشتر و لە ساڵی 2020 تا 2022 ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و بەتەواوی چاکبوونەتەوە، ئەو خەڵکانە لە دوو ساڵی پێش کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە خەوێندرابوون و زانیارییەکانی مێشکیان تۆمارکراون، بۆ جاری دووەم  کە خراونەتە بەردەم ئەزمونی رێژەی زیرەکی لەنەخۆشخانەکە و بەشی ICU دەرکەوتووە 6 خاڵیان لە رادەی زیرەکی لەدەستداوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت ئەو پەتایە بۆتە هۆی تەمبەڵبوونی مێشک، هەندێک لەو خەڵکانە تووشی جەڵتەیەکی بچووکی مێشکیش بوون.
هاوکات توێژینەوەیەکی تری گۆڤاری Gesundheit ی ئەڵمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای بیمەی تەندروستی AOK ئاشکرایکردووە لەماوە ئەو دوو ساڵەدا بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە زۆربەی کۆمپانیا و دامودەزگاکان بە شێوازی ئۆنلاین ئیشوکارەکانیان بەڕێوەدەبرد و کارمەندەکانیان لە ماڵەوە و لەسەر کورسی و بەرامبەر شاشەی کۆمپیوتەرەکانیان کارەکانیان رایی دەکرد و کەمتر لە پێشتر دەجوڵان، ئەمە ئێستا لە زۆر شوێن بۆتە سیستەم و هاووڵاتیانی تەمبەڵتر کردووە لە جاران، توێژینەوەکە پرسیاری لە زیاتر لە  200 هەزار کەس کردووە لەسەر شێوازی ژیانیان لەپێش کۆرۆنا و دوای کۆرۆنا بۆی سەلماوە خەڵکی بەهۆی ئەو پەتایەوە تەمبەڵ بوون بەجۆرێک زۆربەی کڕین و فرۆشتن و دیدارو چاوپێکەوتن و کۆڕوکۆبوونەوەکان بوونەتە ئۆنلاین و لە زانکۆکاندا وانەکان لەسەر سکایب دەوترێنەوە، ئەمانە هەموویان وایانکردووە خەڵکی هەر لە جێوە کاروبارەکانیان راپەڕێنن.

سەرچاوە: T. Online

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان