بەنگلادیش پیسترین هەوای هەیە

10:49 - 2024-03-31
دووتوێ
60 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دامەزراوەی  IQ Airسویسری بێت کە تایبەتە بە پێوانی سازگاری هەوا لە هەموو جیهاندا ئەزمونی لەسەر 134 وڵاتی جیاجیای جیهان کردووە و دەرکەوتووە زۆرینەی وڵاتان گوێ بە پیسبوونی هەوا نادەن و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان پەرە پێدەدەن کە هۆکاری سەرەکی ئەو پیسبوونەیە، ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: لەنێو هەوادا جۆرە مادەیەک هەیە پێی دەڵێن BM 2.5 کە گەردیلەیەکی زۆر وردە و لە تاڵی قژ باریکترە و ئەگەر بڕەکەی زۆر بێت ئەوا هەوا پیس دەبێت و بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر خراپە، ئەمەش لە ئەنجامی پاشماوە و دوکەڵی مەکینە و ئۆتۆمبێل و کارگە پیشەسازییەکانەوە دروست دەبێت، بەپێی راپۆرتەکەی ئای کیو ئەیر بێت تەنها ژمارەیەکی کەم لە وڵاتان رەچاوی ئەو کێشەیە دەکەن و هەوایان سازگارە ئەوانیش بریتین لە ئوسترالیا و فینلەندا ئیستوانیا و ئایسلەندا و نیوزلەندا، بەپێی نەخشەو پلانی رێکخراوی تەندروستی جیانی بەڕێوەدەچن و سنووری پێنج میلیگرام لەو گەردیەلەیە لەنێو هەوادا تێناپەڕێنن، راپۆرتەکە دەشڵێت بەنگلادیش لەسەر ئاستی جیهاندا پیستترینە بەو گەردیلەیە و لەدوای ئەویش هیندستان و پاکستان وتاجیکستان وبۆرکینا فاسۆ دێن.
سەرچاوە:
www.iqir.com

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان