خێزان کۆڵەکەی کۆمەڵگەیە

10:50 - 2024-03-31
دووتوێ
165 جار خوێندراوەتەوە

لە ئینگلیزییەوە: چنار عەزیز
خێزان لە پشت هەموو گۆڕانکارییەکانی ژیانی تاکە کەس و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەوەیە، ئەوەی هەمیشە لە پشت مانەوەی کەسایەتی تاک و کۆمەڵگەوە هەیە بێگومان خێزانە کە ناهێڵێت کۆمەڵگە  شلۆق بێ و تاکەکان لەرزۆک بن ئەم هۆکارەش وادەکات خێزان وەک سەرکردەیەک بێت و جەمسەرێک بێت لە نێوان تاک و کۆمەڵگەدا، واتا ئامادەکردنی مرۆڤە و ئاڕاستەکردنیەتی بۆ نێو کۆمەڵگە تا بتوانێت ئەرکەکانی خۆی لەنێو کۆمەڵگە جێبەجێ بکات.

خێزان لە پشت هەموو گۆڕانکارییەکانی ژیانی تاکە کەس و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەوەیە، ئەوەی هەمیشە لە پشت مانەوەی کەسایەتی تاک و کۆمەڵگەوە هەیە بێگومان خێزانە کە ناهێڵێت کۆمەڵگە  شلۆق بێ و تاکەکان لەرزۆک بن ئەم هۆکارەش وادەکات خێزان وەک سەرکردەیەک بێت و جەمسەرێک بێت لە نێوان تاک و کۆمەڵگەدا

بۆچی پەیوەندییە خێزانییەکان گرنگن وچۆن بنیاد دەنرێت؟

ژیان زۆر ئاسانتر دەبێت، کاتێک خێزانەکەت پشتگیریت دەکەن، وەک گۆچانێک وایە لە سەختییەکانی رۆژگار هاوکار و پاڵپشتت دەبێت. پەیوەندییە خێزانییەکان گرنگن بۆ تاک لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا. کاتێک ژیان قورس دەبێت و لە کۆنترۆڵی خۆت نامێنێت، وتە میهرەبانەکانی خێزانەکەت، رۆحت ئارام دەکەنەوە و هێز و بوێریت پێدەبەخشن بۆئەوەی رووبەڕووی ژیان ببیتەوە.
هەبوونی خێزان گرنگە چونکە گەشەی دەروونیمان، خۆشگوزەرانیمان، سەقامگیریمان، هەمووی پشت دەبەستێت بە خێزان.
ئەم پشت پێبەستنەش لەم چەند خاڵەدا روونتر دەبێتەوه:
ــ خێزان وا لە هەموو ئەندامەکانی دەکات هەست بە سەلامەتی بکەن و تەواوی ئەندامانی خێزان پەیوەندییان بەیەکەوە بەهێز بێت.
ــ ئاسوودەییمان بۆ دابین دەکات لە کاتە سەختەکاندا له تەنیشتمانن، یارمەتیمان دەدات بەسەر فشارە دەروونییەکاندا زاڵ ببین.
ــ رێگەمان پێدەدات، سەرەڕای کەموکووڕییەکانمان هەست بە سەلامەتی و پشتگیری و خۆشەویستی خێزان بکەین.
ــ خێزانەکان بنچینەی یەکگرتنی ئەندامانی خێزانە، منداڵەکانی فێردەکات دەربارەی پەیوەندییە خێزانییەکان و کۆمەڵایەتییەکان.
ــ‌ پەیوەندییه بەهێزەکانی خێزان فێرمان دەکەن چۆن متمانەمان بە خۆمان و بە ئەندامانی خێزان بونیاد بنێین. وەک ئەندامانی خێزان هاوبەشی ساتە خۆش و ناخۆشەکانی یەکتر بین.
ــ کێشە خێزانییەکان منداڵ فێردەکات بەڕێزەوە لە داهاتوودا کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بە متمانە بەخۆبوونەوە رووڕووی کێشەکان ببنەوە.
ـــ خێزانێکی بەهێز هەموو کەسێک پێویستی پێیەتی، بۆئەوەی لە ژیانیدا متمانەی بەخۆی هەبێت.
-هەروەها پەیوەندییە خێزانییە بەهێزەکان ئاسوودەیی و رێنمایی و هێزمان پێشکەش دەکەن کە دەتوانیت لە کاتی فشاردا پشتی پێ ببەستین. بە هەمانشێوە، ئەوان هەستی سەربەخۆیی و خۆشەویستی بێ مەرج پێشکەش دەکەن کە ئەگەری ئەوەت نییە لە هیچ شوێنێکی تر بدۆزیتەوە.
-خێزانە تەندروستەکان یارمەتیمان دەدەن کاتێک پێویستیمان پێی دەبێت، هەروەها بەڵێنەکانیان جێبەجێ دەکەن و پشتگیریمان  دەکەن و خۆشەویستی نیشان دەدەن کاتێک پێکەوەین، باوەشێکی گەرم، دەست لەناو دەست، ماچێک  هەموو ئەمانە ئاماژەن کە خۆشیان دەوێین و پشتگیریمان دەکەن.
سەرچاوە: www.momjunction.com

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان