هونەری هاندان

11:14 - 2024-04-07
دووتوێ
226 جار خوێندراوەتەوە

 ئۆپرا وینفری


ئا لە ئینگلیزییەوە: چنار عەزیز

من هەمیشە لەوە تێگەیشتووم هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان من و بینەرەکانمدا، سەردەمانێک رەنگە پێڵاوێکی باشترم هەبوایە،‌ بەڵام  ئەوەی لە ناوەڕۆکدا گرنگە ئەوەیە ئێمە وەک یەکین، دەزانی  چۆن ئەوە  دەزانم؟ چونکە هەموومان بەدوای هەمان شتدا دەگەڕێین، تۆ لێرە لەم خوێندنگە ناوازەیەیت، دەڕۆیتە دەرەوە بۆ نێو جیهان، کردنی هەر کارێک  لەسەر ئەو بنەمایەیە کە باوەڕت وایە بەهرەکانت چین؟ لێزانی و کارامەییەکانت چین؟ رەنگە  دیارییەکانت بن، بەڵام بەدوای هەمان شتدا دەگەڕێیت، هەموو کەسێک دەیەوێت به بەرزترین متمانە بە خودی خۆی ئەوە بەدی بهێنێت. وەک مرۆڤێک ئەوە ئەو شتەیە کە بە دوایدا دەگەڕێیت؟ بێگومان بەدوای بەرزترین و راستەقینەترین کەسایەتی خۆت، من لەوە تێدەگەم، ئەگەر لە نانەوایەکدا کار بکەیت، ئەوەش ئەو شوێنەیە کە دەتەوێت لێی بیت. ڕەنگە بۆ هەمیشە ئەو کارە  بێت کە تۆ هەمیشە ویستووتە بیکەیت. نان بۆ خەڵکی بکەیت یان کێک بۆ خەڵکی دروست بکەیت، ئەمە پێشکەشکردنی دیارییەکە لەلایەن تۆوە، ئەمە بۆ خودی خۆتە، جیاوازییەک نییە لەنێوان تۆ و مندا، تەنها ئەوە نەبێت ئەوە پلاتفۆڕمی تۆیە، ئەوە کاری هەموو رۆژێکی تۆیە، لەبەرئەوە ئەوە تێگەشتنی منە لەوە.

تۆ دەزانی ژیانت گەورەترە لەم ساتە وەختە، تۆ پێناسە ناکرێی بە قسەی کەسانێک کە دەیانەوێ شکستت پێ بێنن، بۆئەوەی به ئاڕاسته جیاوازەکان ئاماژەت بۆ بکەن

هەنگاوی راستەقینەت لە داهاتوودا چییە؟
دەزانی بۆ گەیشتن بە هەموان، هیچ رێگەیەک نییە تۆ تاقی نەکەیتەوە، ئەمە هەستی راستەقینەی منە، ئەمە رێگەی بەرەنگاربوونەوەیە، هێمن بەو پرسیار لە خۆت بکە، هەنگاوی راستەقینە لە داهاتوودا چییە؟ بیر لە هەبوونی شتە زۆرەکان مەکەرەوە، هەنگاوی راستەقینە لە داهاتوودا چییە؟ هەنگاوی راستەقینەی داهاتوو دروست بکە. تۆ دەزانی ژیانت گەورەترە لەم ساتە وەختە، تۆ پێناسە ناکرێی بە قسەی کەسانێک کە دەیانەوێ شکستت پێ بێنن، بۆئەوەی به ئاڕاسته جیاوازەکان ئاماژەت بۆ بکەن، ئەگەر هیچی ترت بۆ بەجێبهێڵم، ئەوە بزانە بۆ دڵنیاییە. ئەمە تەنها یەک شت نییە، یەک ئەزموون نییە، یەک رووبەڕووبونەوە نییە. یەک کێشە نییە، شتە خۆشەکان نییە کە روویان نەداوە، تەنها بۆ ئەوەی باشتر بیت و یارمەتیت بدات لە هەستانەوە، هەر تاکە شتێک کە پەیوەندی پێوە دەکەیت جا بزانیت یان نا، کاتێک تۆ بیردەکەیتەوە یان نزا دەکەیت، ئەمە شتە گرنگەکەیە تۆ پێویستت پێیەتی ئەگەر دەتەوێ سەرکەوتوو بیت لە جیهاندا، پێویستت بە شتێکە خۆراکت پێ بدات، بەبێ گوێدانە ئەوەی بەچی ناوی دەبەیت، تۆ پێویستە جامەکەت پڕ بکەیت، بۆئەوەی تێر بیت، پێویستە جامەکەت بەسەریدا بڕژێت بۆئەوەی بیبەخشیت بە کەسانی تر.

کاری ژمارە یەک جامەکەت پڕ بکە
ئەگەر هەست بە بوونی جامەکەت نەکەیت، لە کۆتاییدا وشک دەبیتەوە، لە کۆتاییدا ماندوو شەکەت دەبیت، ناتوانیت بە کەسانی تری ببەخشیت، لەکۆتایدا هەر جارێک لەلایەن کەسێکەوە کە پرسیارت لێ دەکرێت بێزار دەبیت، چونکە جامەکەت بەتاڵە و لە کاتێکدا ئێستاش هەندێک کەس پێویستیان پێتە، بۆیە کاری ژمارە یەکت ئەوەیە جامەکەت پڕ بکەیت و خۆت دروست بکەیت، خۆت  خودی خۆت تەواو بکەیت، ئەمەش بناغەیە بۆ بەهێزبوونمان، بۆ سەرکەوتنەکانەکانمان، خۆشگوزەرانیمان، تەندروستیمان، ئێستا لە ژووری دانیشتنەکەم، تابلۆیەکی لێیە سی ساڵە خاوەندارێتی ئەم تابلۆیە دەکەم، دەتوانی بگەڕێی و بەدواداچوونی بۆ بکەیت، بۆ سەرکەوتووترین پێشکەشکار بوو، ئەم تابلۆیە لە سەنتەری ماڵەکەمدایە، چونکە لەڕاستیدا ئەمە سیمبولی بناغەیە نەک ماڵەکە، بناغەیە بۆ ژیانم، ئەم تابلۆیە لەلایەن هاری رۆسڵاند کێشراوە،  لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتا سەدەی بیست، ئەم تابلۆیە بەرزییەکەی زیاتر لە شەش پێیە، وێنەی ژنێکی کۆیلە پیشان دەدات کە دەستی کچەکەی گرتووە، من ناتوانم بێمە ناو دەرگاکە، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم  بڕۆم ‌بەبێ تێپەڕین بە بەردەم ئەو تابلۆیەدا، چونکە بیرم دەخاتەوە من لەکوێوە هاتووم، هەموو رۆژێک لە ژیانمدا بیرم دەخاتەوە، هەرگیز نامەوێت لە بیری بکەم، لە کتێبخانەکەمدا لیستێکی چوارچێوەیی لە هاووڵاتی بە کۆیلەکراوی ئەفریقی ــ ئەمریکیم هەیە. کە لە کۆیلایەتیدا راگیرابوون لەسەر کێڵگە جۆراوجۆرەکان، شان بە شانی مانگاکان و ئەسپەکان ریزکراون، من هەموو رۆژێک بەلای ئەو لیستەدا تێدەپەڕم، زۆرجار لەبەردەمیدا دەوەستم و تەنها ناوەکانیان و تەمەنیان  بە دەنگی بەرز دەڵێمەوە، جۆناسی یانزە ساڵان،  پێنج هەزار دۆلار، سێڕا چل و یەک ساڵ، نۆسەد دۆلار. ئلیزابێسی تەمەن پەنجا و حەوت  ساڵ، هەشت هەزار دۆلار، هەندێکجار تەنها لەبەردەمیان دەوەستم، بەتایبەت بەرلەوەی پێویست بووبێت بڕیارێکی گەورە بدەم، دەربارەی یەکێک لە هاوبەشیکردنەکانم.  یان ئایا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێم یان هێشتا بمێنمەوە؟ ئەوەم بیردەخاتەوە ئەو ناوانە بە دەنگێکی بەرز بڵێمەوە، نەک تەنها لەبەرئەوەی لەکوێوە هاتووم. بەڵکو پێویستە چەند دوور بڕۆم، بیرم دەخاتەوە من هەرگیز تەنیا نیم، بیرم دەخاتەوە بە چ بارودۆخێکدا تێپەڕیووم. من هەموو کاتێک بە کچەکانم دەڵێم کاری راستەقینەی ئێوە ئەوەیە بزانن، لەکوێدا هێزتان بنیات دەنێن، هەروەها کارکردنتان لەسەر رێکخستنی کەسایەتیتان، دیارییەکانتان کە دەبێت بیانبەخشن، لەگەڵ هۆکاری راستەقینەی ئەوەی تۆ لێرەیت، ئەمە ژمارەی یەکەمی کارەکانتە، یاخود شتەکانە کە پێویستە بیکەیت و کار لەسەر خودی خۆت بکەیت، خۆت پڕبکەرەوە و جامەکەت بە پڕی بپارێزە.

زۆر ببەخشە
ئێستا لەوە دەترسم، بەتایبەت لە کەسانێکەوە کە دەڵێن ئەو ئەوەندە پڕە لە خۆی، ئێستا من ئەوانە لە باوەش دەگرم، ئێستا هەموو ئەمانە تەواوکەری منن، من  پڕم  لە خۆم،  تۆ تەنیا کاتێک پڕ دەبیت، تەنیا کاتێک جامەکەت پڕ دەبێت، کاتێک پڕ دەبم، جامەکەم لەسەری دەڕژێت کە زۆر پێشکەش بکەم، زۆر ببەخشم، من لە رێزگرتن لە خودی خۆم ناترسم، دەزانی ئەوە موعجیزەیە کاتێک بیردەکەیتەوە سەبارەت بەوە، هەموو کەسێک بەهرەیەکی جیاوازی هەیە، بەڵام  هۆکاری تێکچوونی بەهرەکانمان ئەوەیە ئێمە زۆر سەیری بەهرەی کەسانی تر دەکەین. ئاواتخوازین هەمان بەهرەی ئەوانمان هەبوایە. هەموو ئەو وزەیەی سەرفی دەکەیت بیرکردنەوەیە دەربارەی خواستەکانت. پەیامی دکتۆر کینگ بریتییە لەوەی هەموو کەسێک ناتوانێت بەناوبانگ بێت، بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت شکۆدار بێت. لەبەرئەوەی شکۆداریی سووربوونە لەسەر خزمەتەکانت و لێرەدا کارێک نییە بتوانیت بیکەیت، کاتێک تۆ دەڵێی گۆرانیبێژم، سەماکارم، هونەرمەندم، مامۆستام، پەرستارم، دکتۆرم، نووسەرم، ئەگەر تۆ قسە بکەیت، ئەگەر سەیری ئەو فۆڕمە بکەین، چۆن پیشەکەم بەکاربێنم و خزمەت بکەم؟ هەندێک شت گەورەتره لە خودی خۆم، ئەمە نابێت بە کار، دەبێتە پێشکەشکردنێک بۆ جیهان، یاسای یەکەم ئەوەیە، سێیەم یاسا جووڵەی فیزیاییە دەڵێت بۆ هەموو کردارێک کاردانەوەی یەکسان و پێچەوانە هەیە، ئەوەمان زۆر جوان لە ڕەنگەکەدا نیشاندا، کاتێک خاتوو سێڵی بۆ مستەر دەڵێت: «تۆ بۆ هەموو ئەو شتانەی کە هەوڵدەدەی  بۆ منی بکەیت، پێشتر بەسەرت هاتووە» ‌ئەوە تەنها قسەیەکی رەوانبێژی نییە ئەوە یاسایە، ئەمە  یاسای سێیەمی جووڵەی فیزیایە، کە دەڵێت هەموو شتێک دەڕواتە دەرەوە و دەگەڕێتەوە، هەموو شتێک بەرز دەبێت و نزم دەبێتەوە.

سەرچاوە:
youtube.com/watch?app=desktop&v
=lRrZiiMT68g


ئەگەر هەست بە بوونی جامەکەت نەکەیت، لە کۆتاییدا وشک دەبیتەوە

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان