سوپەر فوود

11:21 - 2024-04-07
دووتوێ
46 جار خوێندراوەتەوە
گێلاس بە گرنگترین میوە دەژمێردرێت بە شیرین و ترشەکەشیەوە

دەزگای خۆراکی ئەوروپی ناوی لە گروپێک خواردن و سەوزە و میوە ناوە سوپەر فوود مەبەستیان لەو خۆراکانەیە کە زۆر بەسودن بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەوانە:

کەلەرم و سڵقی سوور
بەرهەمی ئەو سەوزەیە لە زستاندا دێت و مادەی زۆر بەسوودی تێدایە بۆ مرۆڤ لەوانە ئاسن و پرۆتین و دژەئۆکسان وەک ڤیتامین سی و ترشی فۆلیک و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، سڵقی سوریش لە زستاندا دەڕوێندرێ و لە بەهاراندا پێدەگات، واباوە جەستەی مرۆڤ پتەوتر دەکات، سستی جەستە ناهێلێت، یەکێکە لەو بەرهەمە رووەکیانەی گرنگە بخرێتە ناو سیستەمی رۆژانەی خواردنەکانەوە.

گێلاس و سێو و کیوی
گێلاس بە گرنگترین میوە دەژمێردرێت بە شیرین و ترشەکەشیەوە، سوڕی خوێن چالاک دەکات، ماسولکە بەهێزدەکات، بۆ نەخۆشی دڵیش بەسوودە، گەشە بە ئەرکەکانی مێشک دەدات، بەهۆی ئەو میلاتۆنینەی کە تیایدایە خەو خۆش دەکات، هەروەها بەرگری جەستە بەهێزدەکات، هەرچی کیویشە بەهەمانشێوە دژەئۆکسانێکی زۆری تێدایە و جەستە لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت، دڵ و گورچیلە و کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات بەهۆی زۆریی ڤیتامین سی تێیدا بەرگری لەش بەهێزتردەکات، سێویش لەو میوانەیە لای ئەوروپییەکان بایەخی زۆری هەیە و لەنێوان ژەمە خواردنەکان دەخورێت، بەهۆی کەمیی کالۆریی دەتوانرێت رۆژانە دوو سێ دانە بخورێت، ئەو ماوەیە مێشکی مرۆڤ لە تەمبەڵبوون و بیرچوونەوە دەپارێزێ و بۆ دڵ و ئێسک باشە و پێست جوان دەکات، هاوسەنگی رێژەی شەکر لە خوێندا رادەگرێت.

ناوکە کولەکە و کەتان
ناوکە کولەکە بە هەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی پڕ بەهای پرۆتینە، پڕیەتی لە ئۆمێگا 3 و ریشاڵەکان، زینک و مەگنیسیۆمی زۆری تێدایە کە بۆ جەستەی مرۆڤ گرنگن کەتانیش پرۆتینی زۆر و ریشاڵی تێدایە، ئەگەر بیکەیتە نێو نان و سەمون لەزەتی تایبەتی دەداتێ و جگە لە تامە خۆشەکەی جەستە لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت.
سەرچاوە: DW

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان