ملیۆنێرێک بەدوای پاروویەکدا دەگەڕێت

11:23 - 2024-04-07
دووتوێ
53 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا پیرەمێردێک رۆژانە لەناو تەنەکە خۆڵ و خاشاکدا بەدوای خواردندا دەگەڕێ، بەهیوای ئەوەی پاروویەک نانی دەستکەوێ و لەگەڵ خۆیدا بیباتەوە ماڵەکەی و بیخوات، زۆرێک لەو کەسانەی نانیان نییە، لەبەر هەژاری پەنا دەبەنە بەر پاشماوەی خۆراکی خەڵکی تر و سکی خۆیان تێردەکەن، بەڵام ئەوەی ئەو پیرەمێردە زۆر جیایە لەوانەی تر و هۆکارەکەی نەبوونیی و بێدەرەتانی نییە بەڵکو دەیەوێت کەمێک دەست لەپارە بگرێتەوە و بەرنامەی داهاتووی جێبەجێ بکات.
ئەو پیرە ناوی «هاینزبیە» و تەمەنی 80 ساڵە خانەنشینە و کاتی خۆی فەرمانبەرێکی پلە باڵای وەزارەتی گواستنەوە بووە، مووچەی خانەنەشینیەکەی 3500 یۆرۆیە بەتەنها لە شوققەیەکی 50 مەتری بەکرێی 420 یۆرۆ دەژی، یەکێکە لە ملیۆنێرەکانی شارەکە و خاوەنی زیاتر لە 15 موڵکی گەورە و ڤێلا و دوکان و زەوی نیشتەجێبوونە، لەو رۆژانەدا 700 هەزار یۆرۆی لەسەر هەژمارەکەی گواستۆتەوە سەر هەژماری کۆمپانیایەکی فرۆشتنی موڵک، ئێستا هەژمارەکەی تەنیا 12 یۆرۆی تێداماوە، لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا لە هۆکاری ئەوەی بۆ وادەکات دەڵێت: پارەم پێ نەماوە، ئەو موڵکەی ئەو دواییەی کڕیومە ئیفلاسی پێ کردووم، چاوەڕێی سەری مانگ دەکەم تا مووچەکەم پێبگات، ئەو دەڵێت: من دەمەوێ بەسادەیی بژیم و ئارەزووم کۆکردنەوەی سامان وکڕینی موڵک و ماڵە.

سەرچاوە: Bild 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان