سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال هەڤاڵ سامان گەرمیانی بەسەردەکەنەوە

05:02 - 2024-05-06
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ 2024/5/6 لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتاریەت لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و سەرکردەی خەباتی کوردایەتی، سامان گەرمیانی-یان کرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتاریەت پێگەی هەڤاڵ سامان گەرمیانی-یان لە شۆڕش و خەباتی چەکداری گەلی کورد بەرزنرخاند کە وەک یەکێک لە قارەمانەکانی سەرەتای شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگی گێڕاوە و بەشێک بوو لە سەرکەوتنەکان،  ئەمڕۆش بە شانازییەوە ئەو مێژووە بەبیردێنینەوە و  بەڕێزەوە لە هەموو ئەو سەرکردەو شۆڕەسوارانە دەڕوانین کە لە خەباتی سەختی کوردایەتی شانیان دایە بەر و بوونە سەرمەشقی جۆشدانەوەی گیانی مقاوەمەت و بەرگریکردن. هەڤاڵ سامان گەرمیانیش یەکێکە لە نموونەی ئەو سەرکردە و فەرماندە دڵسۆزانە.
لە بەرامبەردا سامان گەرمیانی جەختیکردەوە کە هەمیشە یەکێتیی بوونیان لەپێناوی خزمەتکردنی خەڵک و هێنانەدی ئامانجە باڵاکاندا بووە کە ئەمڕۆش بەهەمان رێباز و بیڕوباوەڕی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدەکانمانەوە درێژە بە خەبات ئەدەین و لە خزمەتی گەلەکەماندا دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان