مامۆستا مەلا مستەفا وتاربێژی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكات بۆ كاری نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی گەورە و وتی: سەرۆكی یەكێتی، هەموو مزگەوتی گەورە گەڕا و شێوازی نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكەی پەسەندكردووە و دەستخۆشی لە ئەندازیار و كۆمپانیاكە كردووە كە بەجوانی كارەكەیان كردووە. دەڵێت: مزگەوتی گەورە، شوێنی هەموانە، هەر كەسێك خزمەتی بكات، واتە خزمەتی هەموو شاری سلێمانی كردووە.
وتاربێژی مزگەوتی گەورە، رایدەگەیەنێت: هەندێك پێشنیازی پێویستمان بۆ میللەتەكەمان بە سەرۆك بافڵ تاڵەبانی وتووە، بەڵێنیداوە جێبەجێی بكات، وتیشی: دیزاینی مزگەوتی گەورە لەسەر شێوەی كۆن نۆژەنكراوەتەوە و هەفتەی داهاتوو نوێژی هەینی تێدا دەكرێت.