د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت:
پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی بەغدا دەكەین وەك پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
ئەمەش داوا لە هەموومان دەكات هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی بەغدا بكەینە جوانترین و رەونەقدارترین شار، چونكە خاوەنی ئەو میراتی شارستانی و كەلتورییەیە كە جیهانی بە بۆن و بریسكەی رووناك كردووەتەوە.
سوپاس و ستایشی ئەو هەوڵانە دەكەین كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتوگوزار بەدیكرا و هیوای سەركەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.