د.ئەحمەد بەرەكات سكرتێری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پێویستە كورد لە رۆژئاوای كوردستان، بە یەك پاكێچ سەردانی دیمەشق بكات بۆ چەسپاندنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە سوریای نوێدا.
وتیشی: ئەمڕۆ قۆناغێكی مێژووییە بۆ كورد و دەرفەتێكە بۆ چەسپاندنی مافەكانی كورد لە سوریای نوێدا، بێگومان ئەمەش بە یەكڕیزیی ناوماڵی كورد بەدیدێت، راشیگەیاند: سوریای ئێستا پێویستی بە كاریزمایەكی وەك سەرۆك مام جەلال هەیە بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان لەسەر یەك مێز كۆبكاتەوە.
لە ژمارەی داهاتوودا
راپۆرتێك لەوبارەیەوە بڵاودەكەینەوە