تایبەت بە مووچەی خانەنشیانی هەرێم، نووسراوێك ئاراستەی سودانی كرا

08:35 - 2025-07-31
عیراق
90 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردستانی نوێی راگەیاند، نووسراوێكیان داوەتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ خەرجكردنەوەی 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە دیدارێكماندا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق، نووسراوێكیان لەبارەی گەڕانەوەی 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان، ئاڕاستەكرد كە بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی، سەرۆك وەزیرانی عیراق نووسراوەكەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق كرد بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر ئەو پرسە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان