لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن و رایگەیاند، مامەڵەکە لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بەماوەی نیو کاتژمێر ئەنجام دەدرێت و مۆڵەتەکە دەدرێتەوە بە شۆفێران.
دەقی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم:
مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کارا بێت و بەسەر نەچووبێت.
ـ پاسپۆرتی رەسەن کارا بێت و بەسەر نەچووبێت.
ـ دوو وێنەی رەنگا و رەنگ.
ـ بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:
1- بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
2- بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت.
3ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.