بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "لەمەودوا فۆڕمى خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنى، ئەوانەى کارتى نیشتمانییان نییە ناویان لە فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەدا تۆمار ناکرێت و بەشە خۆراکیان بۆ دابین ناكرێت".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند، "داوامانکردووە هەموو هاونیشتمانییان بچن کارتى نیشتمانى دەربهێنن، کاتێک کارتى نیشتمانى دەردەکرێت ئەوکاتە ناوى تۆمار دەکرێت و فۆڕمی خۆراکى دەبێت."
راشیگەیاند، لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنییەوە کە دروستکراوە، خێزانەکان دەتوانن منداڵەکانیان تۆمار بکەن، ئەوانەشى لە ژیاندا نەماون دەتوانن بیانکوژێننەوە.