ئاگرەكەی كالیفۆرنیا بەردەوامە

09:48 - 2022-07-26
جیهان
416 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای هەوڵەكانی سەدان كارمەندی ئاگركوژێنەوە، ئاگرەكەی دارستانەكانی كالیفۆرنیا لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەمریكا كە لە هەینی رابردووەوە كەوتۆتەوە، بەردەوامە ‌و بەهۆیەوە هەزاران كەس ماڵ ‌و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
وەك بەرپرسانی ویلایەتەكە ئاماژەیان پێداوە، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی شەش هەزار دۆنم لە دارستانەكان ‌و زیاتر لە 10 خانووی هاووڵاتیان سووتاون ‌و نزیكەی دوو هەزار خانووی دیكەش مەترسیی سووتانیان لەسەرە. پێشبینی ئەوەشیان كردووە، كە تا هەفتەی داهاتوو نەتوانرێت ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت. 
بەهۆی پەرەسەندنی خێرای ئاگرەكەشەوە، كارمەندانی ئاگركوژێنەوە كە ژمارەیان 400 كەس دەبێت، ئاستەنگیان بۆ دروستبووە ‌و تیمەكانی فریاكەوتنیش زیاتر لە شەش هەزار هاووڵاتیان لە شوێنی رووداوەكە دوورخستۆتەوە. 

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان