چامپیۆنس لیگی خانمانی ئەوروپا

ئەمڕۆ و سبەی یارییەكانی قۆناغی 8 یانە دەكرێن

11:49 - 2025-03-18
وەرزش
39 جار خوێندراوەتەوە

چامپیۆنس لیگی خانمانی ئەوروپا، بە هەمان شێوەی چامپیۆنس لیگی كوڕان، قۆناغی گروپەكانی تێپەڕاند و پێی ناوەتە قۆناغی 8 یانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوار شەممە،  یارییەكانی ئەم قۆناغە بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن:

سێشەممە 18/3
*ریاڵ مەدرید × ئەرسناڵ.
*بایرن میونشن×ئۆڵۆمپیك لیۆن.

چوار شەممە 19/3
*ڤۆڵڤسبۆرگ × بارسیلۆنا.
*مان سیتی × چێڵسی.
رۆژانی 26 و 27/3 یارییەكانی گەڕانەوەی نێوانیان لە یاریگای یانەكانی لای چەپ دەكرێن.
پێش قۆناغی 8 یانەی چامپیۆنس لیگی خانمان، قۆناغی گروپەكان بوو، 16 تیپی خانمانی وڵاتانی ئەوروپا بەشدارییان كرد، بەسەر 4 گروپدا دابەشكرابوون، یەكەم و دووەمی گروپەكان خۆیان گەیاندە ئەم قۆناغەی 8 یانە، ریزبەندیی كۆتایی هەر چوار گروپەكەش بەمشێوەیە بوو:

گروپی یەكەم
-1 ئــــــۆڵۆمپیك لیـــــۆن
(18 خاڵ).
-2 ڤۆڵڤسبۆرگ (9 خاڵ).
-3 رۆما(9 خاڵ).
-4گەڵاتە سەرای(0 خاڵ).

گروپی دووەم
-1چێڵسی(18 خاڵ).
-2 ریاڵ مەدرید(12 خاڵ).
-3 تڤینتی(6 خاڵ).
-4سێڵتیك(0 خاڵ).

گروپی سێیەم
-1ئەرسناڵ(15 خاڵ).
-2 بایرن مونشن(13 خاڵ).
-3یۆڤانتۆس(6 خاڵ).
-4 ڤالیرینكا(1 خاڵ).

گروپی چوارەم
-1 بارسیلۆنا (15 خاڵ).
-2 مان سیتی(15 خاڵ).
-3 هامارابی(6 خاڵ).
-4پۆڵتین(0 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان