هەڵبژاردەی عیراق، دوو یاریی تر دەکات

11:53 - 2025-03-18
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتووی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 20/3، میوانداریی لە هەڵبژاردەی کوێت دەکات و رۆژی 25/3 –ش لە ئوردن، دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی فەلەستین.
جگە لەم دوو یارییە، هەڵبژاردەی عیراق تەنیا دوو یاریی تری دەمێنێت لەم قۆناغەی پاڵاوتنەکاندا بیانکات، ئەو دوو یارییەی تریشی لەگەڵ کۆریای باشوور لە بەسرە و دوا یارییشی لە ئوردن لەگەڵ ئوردن دەبێت، ئەم دوو یارییەشی 5 و 10/6 دەکرێن.
ئێستا هەڵبژاردەی عیراق بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گروپەکەی خۆی گرتووە، بە جیاوازی 3 خاڵ لە دوای کۆریای باشووری یەکەمەوەیە کە 14 خاڵی هەیە، ئوردنیش سێیەمە و 9 خاڵی هەیە و عومانیش چوارەمە و 6 خاڵی هەیە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان