قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی یانەی سلێمانی كۆبووەوە و رایگەیاند: گفتوگۆی تێروتەسەلمان سەبارەت بە چۆنییەتی بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یانەكە کرد کە ئێستا یانەکە خاوەنی چەندین تیپی باشە لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی سلێمانییەوە گرێدراوە و چەندین نەوەی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە، لەبەرئەوە یانەی سلێمانی یانەی دایكە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: بە شانازییەوە وەك سەرۆكی فەخریی یانەكە دەستنیشان كراوم و بڕیارماندا لە ماوەیەكی كورتدا پلانێكی تۆكمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەكە ئامادەبكەین تا بە هەوڵ و هیممەتی هەموو لایەكمان، یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی كە شایستەی ناو و ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەكەیەتی.