نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان له‌ناو ژنان و پیاواندا و ساڵ به ساڵ رێژه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه دكتۆر سامان ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن له سلێمانی به كوردستانی نوێی وت: نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له زیادبووندایه و هۆكاره‌كه‌شی جیهانییه و له زۆربه‌ی وڵاتان زیادبووه، هاوكات نه‌خۆشیی ده‌روونی ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاتانه زۆره كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان تێدایه.
وتیشی: زیاتر له 360 جۆر نه‌خۆشی ده‌روونی له‌جیهاندا هه‌یه له كوردستان بڵاوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بریتییه له بیرچوونه‌وه و خه‌مۆكی و ئۆتیزم كه له رێگه‌ی ده‌رمان و راهێنان و ئامێری تایبه‌ته‌وه كه‌سی توشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، كه زۆرینه‌ی توشبووان ره‌گه‌زی مێن و تووشی خه‌مۆكی ده‌بن و دوایی ئه‌وانیش پیاوانن تووشی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه و ئۆتیزم ده‌بن.
جه‌ختیشیكرده‌وه: زیادكرنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ناتوانرێت پێش وه‌خته رێگریان لێبكرێت، زانستی پزیشكی هیچ رێنماییه‌كی پێشوه‌خته‌ی نه‌خستۆته‌ڕوو بۆ رێگریكردن له نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌سكنده‌نافین و له وه‌رزی زستان و پایزدا شه‌ویان درێژه دانیشتوانیان ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی زیاتره جیاواز له ناوچه‌كانی دیكه وه‌ك، هه‌ندێك له وڵاتی ئه‌وروپی به‌نمونه فینله‌ندا.
روونیشیكرده‌وه نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ته‌نیا پیاوان و ژنان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو منداڵانیش تووشی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ده‌بن، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی بیركۆڵی و ئۆتیزم، كه له‌رێگه‌ی راهێنانی پزیشكی و ده‌رمانی پێویسته‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، منداڵان تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌بن ته‌نیا له‌كاتی زۆر به‌كارهێنانی ئامیره ئه‌لكترۆنییه‌كان ئه‌ویش كاتییه ماوه‌كه‌ی زۆر نابێت.