له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كان و كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی (قورگ و گوێ و لووت) و هۆكاره‌كانی جوانكاری و مه‌ترسییه‌كانی، دكتۆر كارناس عه‌لی بۆ كوردستانی نوێ ده‌دوێت.
دكتۆر كارناس عه‌لی دكتۆرا (بۆرد)ی عەرەبی له نه‌شته‌رگه‌ریی و نه‌خۆشییه‌كانی قوڕگ و لووت و گوێ و سه‌ر و مل/جوانكاریی لووت و گوێ هەیە و به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: كێشه‌كانی یاخود نه‌خۆشییه‌كانی (قوڕگ و لووت و گوێ) په‌یوه‌ندیان به سێ جۆر هۆكاره‌وه هه‌یه (كه‌ش و هه‌وا، بۆ ماوه‌یی، كاره‌ساته‌كان یاخود زه‌بره ده‌ره‌كییه‌كان)، هه‌ندێكی تریش له نه‌خۆشییه‌كان هیچ هۆكارێكی دیاریكراو له پشت دروست بوونیانه‌وه نییه و ده‌كرێت سه‌ربه‌خۆ رووبده‌ن، كه ئه‌مه‌ی كۆتایی به‌شی زۆریی نه‌خۆشییه‌كان پێكده‌هێنێت.
دكتۆر كارناس وتیشی: ده‌نگه به‌رزه‌كان كاریگه‌ریی نه‌رێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بیستن و لاواز كردنی ده‌ماری بیستن، واتا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگی به‌رز یاخود هه‌ر جۆرێكی تر له ژاوه‌ژاو كه له رادده‌ی خۆی تێپه‌ڕێت ده‌كرێت زیان به ئه‌ندامی بیستن بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و له ناویاندا قوڕگ و لووت و گوێ به ده‌ر نین له كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان، به تایبه‌ت لووت و قوڕگ كه به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خواردنه تون و سوێره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر قوڕگ هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان جۆرێك له هه‌ستیاریان هه‌بێت به‌م جۆره خۆراكانه، سه‌باره‌ت به خواردنه چه‌وره‌كانیش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌رێنی و راسته‌وخۆیان نییه له‌سه‌ر قوڕگ.
دكتۆر كارناس ده‌شڵێت: بۆنه‌كان كه له‌ڕێگه‌ی لووته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن و هه‌ستی بۆنكردنمان پێ ده‌به‌خشن و به هه‌مان رێگه‌ش كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر لووت و رێڕه‌وی هه‌ناسه تا سییه‌كان جێدهێڵن، به‌تایبه‌ت ئه‌و بۆنانه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو مادده كیمیاییه‌كانیان تێدایه، به جۆرێك كه ده‌بنه هۆی زیادكردنی هه‌ستیاریی و تا راده‌ی ته‌نگه نه‌فه‌س بوون و بگره بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ به‌كارهێنانیان ده‌بێته دروست بوونی هه‌ندێك جۆر له شێرپه‌نجه، هاوكات پاپه‌ندبوونی هاووڵاتیان به چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان به‌پێی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی له بواری پزیشكیدا كارم كردووه و وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی لام به‌رجه‌سته بوو بێت، هێشتا له ئاستی پێویستدا نییه و ده‌كرێت لێره‌و له‌وێ و له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی شاریی و لادێ و له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه جیاوازی هه‌بێت، زۆرجار پێویستی نه‌شته‌رگه‌ریی په‌یوه‌ست نییه به بابه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستییه‌وه، ده‌كرێت كه‌سێك بیت زۆر گرنگی به رێنمایی ته‌ندروستی بده‌یت، به‌ڵام كت‌و پڕیش رووبه‌ڕووی نه‌شته‌رگه‌ریی ببیته‌وه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی لووت ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی دوو جۆرن، ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی لووتیان هه‌یه كه ده‌كرێت بڵێین چه‌ندین جۆری جیاواز له نه‌خۆشی لووت هه‌یه كه چه‌ندین جۆر نه‌شته‌رگه‌ریی جیاوازیان پێویسته، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریان ئه‌وانه‌ن كه به دوای جوانی رووخساریانه‌وه‌ن و نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه خواستی له‌سه‌ره، به‌ڵام ژنان له‌مه‌شدا به‌شه گه‌وره‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێت هه‌روه‌ك هه‌موو كاره جوانكارییه‌كانی تر.
*جوانكاری لوت مه‌ترسی هه‌یه؟ ئایا ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان؟
- هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك مه‌ترسیی هه‌یه، مه‌ترسییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریی به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به بابه‌تی به‌نج و بێهۆش كردنی نه‌خۆشه‌وه، به‌شه‌كه‌ی تری په‌یوه‌ندی به خودی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریش له‌مه به‌ده‌ر نییه، گیان له ده‌ستدان له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی شتێكه ده‌كرێت رووبدات، جا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هه‌ر جۆرێك بێت، به‌هۆی جوانكاریی لووته‌وه له لای خۆمان تا ئێستا شتێكی وا پێ ناچێت روویدابێت، به‌ڵام له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وانی تر روویانداوه.
* نه‌خۆش هه‌بووه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌ر ویستوویه‌تی بیكات؟
- بێگومان نه‌خۆش هه‌بووه خاوه‌نی لووتێكی جوان و بێ كێشه بووه و داوای جوانكاریی كردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانن جوانیی بابه‌تێكی رێژه‌ییه و بیركردنه‌وه له جوانی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت.
* هۆكاری چییه جوانكاریی لووت خواستێكی زۆری له‌سه‌ره؟
- ئه‌مه زۆر لایه‌ن و ره‌هه‌ندی هه‌یه هه‌ندێكیان لێره‌دا باس ده‌كه‌ین، بۆ نموونه لووت ئه‌ندامێكی زه‌ق و دیاره له ناوه‌ڕاستی ده‌م و چاودا هه‌ر جۆره خواری و گه‌وره‌یی و نا رێكییه‌ك كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر رووخسار، ئه‌مه وا له‌كه‌سه‌كه ده‌كات زیاتر دركی پێ بكات و به دوای چاره‌سه‌رییدا بگه‌ڕێت، هۆكاری تر ئاسان ده‌ستكه‌وتنی چاره‌سه‌ره‌كه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، لاسایی كردنه‌وه و كرانه‌وه به رووی ده‌ره‌وه و سۆشیال میدیا و له‌گه‌ڵ گرنگیدان به جوانی رووخسار تێكڕا هۆكارن.
دیانا ئه‌حمه‌د
ئەنجامی راستەوخۆی ناو نەشتەرگەریی