دكتۆر ساكار حه‌مه فه‌ره‌ج پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاو به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 20 بۆ 40 ساڵیدا و شه‌وانه كه‌متر له شه‌ش بۆ هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ون و به‌رده‌وام سه‌یری مۆبایل ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نی 55 ساڵ بۆ 65 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی شه‌به‌كه‌ی چاو ده‌بن.
وتیشی: نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی شه‌به‌كه‌ی چاو له 25 % زیادیكردووه به‌راورد به 20 ساڵ پێش ئێستا له كوردستان و هه‌موو جیهان، هۆكه‌ره‌كه‌شی شه‌ونخونی به‌رده‌وام و زۆر سه‌یكرنی مۆبایله، كه چاوه‌كه تووشی كه‌م بینین ده‌بێته‌وه له‌سه‌ره‌تادا، پاشان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت بینین له‌ده‌ستده‌دات.
روونیشیكرده‌وه كه خواردنی بروكلی و بیبه‌ریی شیرین و سپێناغ له باشترین ئه‌و خواردنانه‌ن چاو ده‌پارێزن له‌پوكانه‌وه‌ی شه‌به‌كه‌ی چاو، له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له تیشكی زیان به‌خش و زوو خه‌وتن و خه‌وی به‌رده‌وام له‌شه‌ودا و دووركه‌وتنه‌وه له مۆبایل و شاشه زیره‌كه‌كان به‌تایبه‌ت له كاته‌كانی پێش نوستن.
مه‌زهه‌ر كه‌ریم