د. ئارێز ئیسماعیل لەرێگەی كوردستانی نوێوە، رێنمایی ورد ده‌داته دایكان و باوكان تا منداڵه‌كانیان له كێشه‌كانی ئێسك و بڕبڕە‌كانی پشت به دوور بن.
له‌باره‌ی ئازار و كێشه له بڕبڕە‌كانی پشت له‌منداڵاندا د. ئارێز ئیسماعیل پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك و ده‌مار و بڕبڕە‌كان له دیدارێكی كورتدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، ئاماژە به‌وه ده‌كات، منداڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه فه‌قه‌ره‌كانی تووشی شكان ده‌بن و یه‌كێك له فه‌قه‌ره‌كان بچووك ده‌بێته‌وه تا منداڵه‌كه گه‌وره نه‌بێت هه‌ستی پێناكرێت، بۆیه له كاتی كه‌وتن و هه‌ر ئازارێكی فه‌قه‌ره‌كانی پشتدا، پێویسته له‌ڕێگه‌ی تیشكه‌وه پشكنین بۆ شوێنی ئازاره‌كه بكرێت.
وتیشی: ئه‌و منداڵانه‌ی له‌سه‌ر نوكی پێ ده‌رۆن حه‌بلی شه‌وكیان نه‌چووه‌ته شوێنی خۆی له گه‌شه وه‌ستاوه هه‌ندێك منداڵیش له كاتی له دایكبووندا قۆڵی راده‌كێشن ده‌ماری پێنجه‌می كه له بڕبڕەكانه‌وه ده‌چێت بۆشان تووشی زه‌بر ده‌بێت و منداڵه‌كه له‌كاتی خه‌وتن و هه‌ستان و جوڵه‌دا به‌رده‌وام ده‌ست و قۆڵی ناتوانێت بهێنێته پێشه‌وه و به‌رده‌وام له‌دواوه ده‌بێت، بۆیه پێویسته پشكنینی بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: له‌كاتی خه‌وتن و ئازاری بڕبڕە‌كاندا منداڵه‌كه ده‌ست و قاچه‌كانی جوڵه‌ی ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پشكنینی سه‌ره‌تایدا و به ده‌ست پشكنین بۆ بڕبڕە‌كانی بكرێت هه‌ست به ئازار ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌ڕێگه‌ی تیشكه‌وه پشكنین بۆ بڕبڕە‌كان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر پشتگوێ بخرێت ئه‌و فه‌قه‌ره‌یی زه‌به‌ره‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه به‌پێی ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن به‌راورد به بڕبڕە‌كانی دیكه تووشی پوكانه‌وه ده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه كه‌سه‌كه له هه‌رزه‌كاریدا تووشی نوشتانه‌وه‌ی پشت ده‌بێت و چاره‌سه‌ری ئاسان نابێت.
روونیشیكرده‌وه: منداڵ تووشی داخورانی بڕبڕە‌كانی پشت و خزانی ئێسك و فه‌قه‌رات نابێت ته‌نیا له حاڵه‌تی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و لاوازیی بەرگری جه‌سته ئه‌و حاڵه‌تانه له منداڵاندا رووده‌دات، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه، چونكه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و كاتی زۆر ده‌وێت تا ده‌رده‌كه‌وێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا وتی: پێویسته دایكان پشكنینێكی سه‌ره‌تایی بۆ بڕبڕە‌ی پشتی منداڵه‌كانیان له كاتی گۆڕینی جل و به‌رگه‌كانیان سه‌یری بڕبره‌ی پشتی منداڵه‌كانیان بكه‌ن له ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه، تا بزانن به‌رزی و نزمی هه‌یه یان نا، یه‌كێكی دیكه له پشكنینه‌كان كاری چه‌مانه‌وه به‌منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن و بزانن په‌نجه‌كانی ده‌ستیان به‌رێكی ده‌چێته سه‌ر په‌نجه‌كانی قاچیان یان نا.