ناساندنی کتێب

09:40 - 2025-05-20
کەلتور
49 جار خوێندراوەتەوە

دێکارت
کتێبی دێکارت، لە نووسینی محەمەد کەمال، کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە، خۆی لە دووتوێی 345 لاپەڕە دەبینێتەوە.  کتێبەکە باس لە فیکر و فەلسەفەی فەیلەسوفی ناوداری فەرەنسی دێکارت دەکات.  نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێت: دێکارت بە دامەزرێنەری فەلسەفەی تازەگەری دادەنرێت، دیاریکردنی ئەو پێگەیە بۆ شێوازی بیرکردنەوەی فەلسەفیی ئەو دەگەڕێتەوە، کە بە رەتکردنەوەی نەریتیی ئەریستۆیی_مەسیحایەتیی سەدەکانی ناوەڕاست دەناسرێتەوە.  
ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سلێمانی چاپ کراوە. 

نامەکان
کتێبی (نامەکان، مارتین هایدیگەر و هانا ئارنێت. 1925-1975)، لەلایەن ڕێبین ڕەسووڵ ئیسماعیل-ەوە لە عەرەبییەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە، خۆی لە دووتوێی 394 لاپەڕە دەبینێتەوەو لە پێنج بەش پێکدێت. لە بەشی یەکەمدا، باس لە  ژیاننامە و کتێبەکانی مارتین هایدیگەر دەکات. لە بەشی دووەمدا، باس لە  ژیاننامە و کتێبەکانی هانا ئارنێت دەکات. بەشی سێیەم، بریتییە لە نامەکان. بەشی چوارەم بەناوی ئاوڕدانەوەیەک بۆ دواوەیە. بەشی پێنجەم  بەناوی بۆ هاوڕێی هاوڕێ.
ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سلێمانی چاپ کراوە. 

 

کورتەیەک لە مێژووی نیولیبراڵیزم
کتێبی کورتەیەک لە مێژووی نیولیبراڵیزم، لە نووسینی دەیڤید هارڤی و وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە نەوزاد عومەر. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە، خۆی لە دووتوێی 500 لاپەڕە دەبینێتەوەو لە حەوت بەش پێکدێت. دەیڤید هارڤی ئابووریناس و جوگرافیناسێکی بەریتانییە لە ساڵی 1935 لەدایکبووە. لە زانکۆی کامبریج بڕوانامەی دکتۆرای لەبواری ئابوورییدا بەدەستهێناوەو ئێستاش لە زانکۆی نیویۆرک مامۆستایە. کتێبەکانی پەیوەستن بە ئابووری سیاسیی و سەرمایەداریی و نیولیبراڵیزم. 
ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سلێمانی چاپ کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان