لە قەزای شنگال گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە و پێشبینی دەكرێت رووفاتی زیاتر لە 11 كەسی تێدابێت.
خەیری عەلی بەرپرسی رێكخراوی ئێزدی بۆ دۆكیۆمێنتكردنی گۆڕی بەكۆمەڵی شنگال، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا نزیكەی 68 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سەرتاسەری قەزای شنگال دۆزراونەتەوە و هەڵدراونەتەوە، رۆژی 18/5/2025، گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە قەزای شنگال دۆزرایەوە، كە پێدەچێت خەڵكی شنگال بن، هەر لەم هەفتەیەدا دووگۆڕی بەكۆمەڵ لە سنووری شنگال دۆزراونەتەوە.
بادینان، ئەیاز هەركی