جێگری سەرۆكی هەرێم، تەئكید لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان دەكاتەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو كونسوڵی توركیا لە هەرێم كرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش كردەوە، هاوڕاشبوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق و هەرێم.
لەلایەكی دیكەوە و لەمیانەی پێشوازی لە ئەتیلا تۆس كونسوڵی هەنگاریا لە هەرێم، كە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەركەكەی سەردانی كردبوو، جێگری سەرۆكی هەرێم، رایگەیاند: یارمەتییە سەربازییەکانی هەنگاریا بۆ هێزی پێشمەرگە، مایەی پێزانینە.