پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی لە ناکاوی پارتیزان و فەرماندەی بوێر، ئازاد وەندەرێنەیی

09:15 - 2025-05-20
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک ئازاد وەندەرێنەیی

بۆ کۆچی دوایی لە ناکاوی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان و فەرماندەی بوێر کاک ئازاد وەندەرێنەیی، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هەڤاڵانی دەکەین.

کاک ئازاد نموونەی تێکۆشەرە ماندوونەناسەکانی یەکێتی و پێشمەرگە و فەرماندەی ڕۆژانی خەباتی پێشمەرگایەتی بوو کە لە چەندین چالاکی و داستانی بەرگریدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لەپاش ڕاپەڕینیش لەگشت ئەرکەکانی پاراستن و بەرگری لەخاکی کوردستان وچانی نەداوە 

لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت. 

مەکتەبی  سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان