ئەم كتێبە لە نووسینی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین مەلا شاخی- یە، باس لە سەروەرییەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات. نووسەر لە پێشەكیی كتێبە سێ بەرگییەكەیدا نووسیویەتی: شكۆنامە چەپكێكە لە گوڵزاری بە خوێن ئاودراو و دڵۆپێكە لە گێڕانەوەی رووبارێك كە بەرەو ئۆقیانووسی ژان و هیوا كەوتۆتەڕێ.
كتێبی شكۆنامە (سەروەرییەكانی شۆڕش) لە سێ بەرگدا و بە تیراژی 1000 دانە لەلایەن چاپخانەی چوارچراوە لە سلێمانی چاپكراوە.
كوردۆنیا فەتاح