وێنەكێشان نیعمەتێكی خوداییە

09:41 - 2025-05-27
دیدار
39 جار خوێندراوەتەوە

 شێوەكار تارا حەسیب ناسراو بە (تارا زەنگەنە) دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و ماوەی 15 ساڵە سەرقاڵی هونەری شێوەكارییە و بەشداریی زیاتر لە 60 پێشانگەی شێوەكاریی كردووە.
تارا زەنگەنە بە دوالاپەڕەی وت: شێوەكاریی حەز و خولیای سەردەمی منداڵیمە و نیعمەتێكی خوداییە. تا ئێستا سێ پێشانگەی تایبەت بە خۆمم كردۆتەوە و لە زیاتر لە 60 پێشانگەی هاوبەشدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشدارییم كردووە و بۆ دەرەوەی وڵاتیش بانگهێشتكراوم كە بەچەند هۆیەك نەمتوانیوە بەشداری بكەم. بۆ داهاتوو دوو پێشانگەم بە دەستەوەیە، یەكێکیان تایبەتە بە خۆم و ئەویتریش هاوبەشە كە بڕیارە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، تا ئێستا 30 بڕوانامەی رێزلێنانم پێبەخشراوە.   
تارا زەنگە سەبارەت بەو کەرەستانەی لە هونەرەكەیی بەكاری دەهێنێت، وتی: چەندین ماددەی جیاواز لە تابلۆكانمدا بەكاردەهێنم، وەك بۆیەی زەیتی لەسەر كانڤاس، ئەكرلیك، پاستیل و كاری پۆرترێت و سگیلایڤیشم كردووە، لە زۆربەی خوێندنگەكان كاری هونەریم كردووە بە تایبەتی لە بواری واقیعی و خەیاڵی و سروشتی و زۆربەی كارەكانیشم پەروەردەیین.
شارەزوور، محەمەد عەبدولڕەحمان

بابەتە پەیوەندیدارەکان