كۆڕێكی شیعریی بۆ مودریك ژاڵی سازكرا

12:10 - 2025-06-02
دووتوێ
18 جار خوێندراوەتەوە

 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی راپەڕین، دەستەی ئەدەبی و فەرهەنگیی رانیە، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر شاعیر»مودریك ژاڵی» سازكرد.  لەوکۆڕەدا، وێڕای خوێندنەوەی چەند دەقێكی شیعریی لەلایەن شاعیرەوە، مامۆستا «مەجید هەرشەمی» کورتە باسێكی لەسەر ئەزموونی شاعیر پێشكەشكرد. لە كۆتاییشدا، لەسەر داواكاری ئامادەبوان، هونەرمەندی دەنگخۆش «شەماڵ بابەكر» بە هاوكاری هونەرمەندی میوزیكژەن «مامۆستا ماردین» چەند كۆپلەیەك گۆرانی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و كۆڕەكەی رازاوەتر كرد.

شاجوان حەسەن

مودریك ژاڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان