دكتۆر رێوان حسێن، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له هه‌ولێر، له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستانی نوێ‌دا، تیشكده‌خاته سه‌ر رێژی توشبوونی كچان و ژنان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هۆكاره‌كان و ئاستی چاره‌سه‌ركردنی له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی، كه تایبه‌ت بێت به نه‌خۆشییه‌كه پێویسته.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر رێوان حسێن دەڵێت: له‌كاتی ئێستادا رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك لە هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش روو له زیادبووندایه، به‌جۆرێك كچان له ته‌مه‌نێكی گه‌نجتر به‌راورد به ده‌یه‌ی رابردوو تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیشەوە وتی: وه‌ك باوه چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه، له‌وانه قه‌ڵه‌وییه، له توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی مه‌ترسیداریی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانیش زیاد ده‌كات.
دووه‌م هۆکاریش ئەلکول، بە خواردنه‌وه‌ی مادده ئەلکولییەکان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌ش هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر.
سێیه‌م هۆكاریش په‌یوه‌ندیی به سیستمی خۆراكی ناته‌ندروسته‌وه هه‌یه، خواردنه ناته‌ندروسته‌كانی وه‌كو خواردنی ئاماده‌كراو و شه‌كر به‌هه‌مانشێوه مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی كێشی جه‌سته.
هه‌روه‌ها چواره‌م هۆکاریش وه‌رزش نه‌كردن، گرنگینه‌دان به وه‌رزش و ئه‌نجامنه‌دانی راهێنان، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی، گرنگه رۆتینێكی رۆژانه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به وه‌رزش بده‌یت.
ده‌رمانی رێكخستنه‌وه‌ی هۆڕمۆن له ته‌مه‌نی نائومێدی، هۆكارێكی تره بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه، كه هه‌ندێك له خانمان له ماوه‌ی وه‌ستانه‌وه‌ی سووڕی مانگانه ده‌رمان به‌كارده‌هێنن بۆ رێكخسته‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات، باشتره چاوه‌ڕێ بن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن.
له‌باره‌ی ئاستی چاره‌سه‌رییه‌كان وتی: له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌كه‌ی، خۆشبه‌خاته ده‌توانم بڵێم كه رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له ئاستێكی به‌رزه، ئه‌ویش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك، له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه، به وه‌رگرتنی تیشكی مه‌مۆگرافی ساڵانه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه: زوو سه‌ردانی كردنی پزیشك له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له سنگیان، هۆكارێكی دیكه‌یه له‌زوو ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه، كه ره‌نگه له قۆناغێكی سه‌ره‌تایی بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسان بێت و كه‌سه‌كه به رێژه‌ی 95 % چاك ده‌بێته‌وه.
پێشــــی وا بــــــــــوو: له‌كاتی چـــــــاره‌سه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان له ئاستێكی به‌رزه، ئینجا چ له بواری پزیشكی پسپۆڕ، یان له بواری چاره‌سه‌ری كیمیایی و چاره‌سه‌ری تیشك بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشــــــــــــخانه‌یه‌كی حكومه‌تی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هه‌بێت، بێگومان كاریگه‌ریی و خزمه‌تێكی باشتری هاووڵاتان و نه‌خۆشه‌كان ده‌كات.