تاهیر كرمانج، هونه‌ردۆست و فۆلكلۆریستی هه‌ولێر كه هاوڕێی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كانی كوردستانه به‌تایبه‌تی ئەوانەی هه‌ولێر، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، باسی یادگاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو تاهیر تۆفیق.
له‌وباره‌یه‌وه تاهیر كرمانج ده‌ڵێت: دوای ئاشنابوونم به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا تاهیر تۆفیق، جارجار ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ده‌ره‌خسا سه‌ردانی بكه‌م، به‌تایبه‌تی كاتێك خاڵه تاهیر دڵی خۆشبوایه، ده‌مبینی كڵاو و جامانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌برد و ده‌ستی ده‌خسته‌سه‌ر گوێیه‌كانی و گۆرانی ده‌وت، كه زۆرجار گۆرانییه‌كانی (وه‌یلێ زاڵم) و (هه‌نار هه‌ناره) و (شیرین به‌هاره) ده‌وت.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان، زۆرجار سه‌ردانم كردوون، سه‌ردانه‌كانیش زیاتر له‌كاتی پێویستی و ئه‌و كاتانه بووه كه هونه‌رمه‌نده‌كه ته‌ندروستی باش نه‌بوایه، هه‌ر بۆیه كاتێكیش خاڵه تاهیر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه ده‌بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند سه‌ردانم ده‌كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر به‌هۆی تووشبوونی به‌چه‌ندین نه‌خۆشی و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه تێیكه‌وتبوو، خاڵه تاهیر حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ گۆرانی نه‌مابوو، به‌جۆرێك پێی ناخۆش بوو باسی گۆرانی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، هه‌تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌یووت، رقم له‌ده‌نگی خۆم ده‌بێته‌وه و پێشم سه‌یره خه‌ڵك گوێ له‌گۆرانییه‌كانی من ده‌گرێت و هیچ ده‌نگێك له‌ده‌نگی من ناخۆشتر نییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له‌وانه‌ی ده‌نگێكی ره‌سه‌نی كوردی هه‌یه و به‌یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان ده‌ژمێردرێت.
باسی له‌وه‌شكرد: هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی زووتر كۆچی دوایی كرد و هیچ منداڵێكی نه‌بوو، بۆیه له‌ماڵه‌وه به‌ته‌نیا ده‌ژیا، هه‌ندێك له خزمه‌كانی یان دۆست و هاوڕێكانی خزمه‌تیان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ره‌سول گه‌ردی خزمه‌تێكی زۆری ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سیاسی تاهیر تۆفیق، تاهیر كرمانج ده‌ڵێت: هونه‌رمه‌ندی نه‌مر هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوو گۆرانی و سروود به‌سه‌ر باڵای رژێمی به‌عس بڵێت به‌تایبه‌تی له بۆنه‌كان، بۆیه به‌هه‌ر جۆرێك بوایه، پاساوێكی ده‌دۆزیه‌وه تا به‌شداریی له چالاكییه‌كانی ئه‌و رۆژه نه‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆرجار بۆ ده‌ربازبوون له بۆنه‌كانی به‌عس خۆی وه‌ك نه‌خۆش نیشان ده‌دا، كاتێكیش پیاوانی ئه‌منی رژێم ده‌هاتنه لای و پێیانده‌ووت ده‌بێت به‌شداری ئه‌و رۆژه بكه‌یت، ئه‌ویش ده‌یووت ناتوانم بێم و نه‌خۆشم، ئیتر به‌و شێوه‌یه خۆی له‌چوونی بۆ ئه‌و بۆنانه‌ی 3به‌عس ده‌رباز ده‌كرد.