ئا: ره‌وه‌ست نه‌وزاد
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه و پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت، ئیتر شێوازی ژیان و داب و نه‌ریته‌كانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێواز و پێكهاته‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك له وێنه‌كاندا وه‌ك مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت، خشت (كه‌رپوچ) و به‌رد پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بوون له كاری بیناسازی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی حه‌فتاكان شێوازی دروستكردنی خانوو و باڵه‌خانه‌كان بۆ (بلۆك)ی له‌چیمه‌نتۆ گۆڕا، له‌و كاته‌وه خه‌ڵكی خۆزگه به پێشتر ده‌خوازن و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه خانووی خشت و به‌رد بۆ كهشو هه‌وا و راگرتنی پله‌كانی گه‌رما زۆر گونجاوتره، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، كه خه‌ڵكی كوردستان گرفتی كه‌می كاره‌با و سوته‌مه‌نیان هه‌یه.
سه‌ركار كامه‌ران، هاووڵاتییه‌كی هه‌ولێره ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می زوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانووه‌كان به‌خشت دروست ده‌كران، پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كان جێگیر بووه، واتا له هاوین فێنك و له زستان گه‌رم، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی خانووه‌كان به كه‌ره‌سته‌ی بلۆك یان چیمه‌نتۆ دروست ده‌كرێن، ئه‌و ماددانه‌ش تیشكی خۆر وه‌رده‌گرن و له‌ناویدا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه له‌وه‌رزی گه‌رما به‌رده‌وام گه‌رمن، له وه‌رزی زستانیش سارد، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه، كه خه‌ڵكی كوردستان گرفتی كاره‌با و سوته‌مه‌نیان هه‌یه.
ئه‌حمه‌د نوری، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باسی له‌وه‌كرد: دروستكردنی خانوو به كه‌ره‌سته‌كانی ئێستا، كه زیاتر بلۆك به‌كارده‌هێندرێت، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت خه‌رجییه‌كی زۆر بكه‌یت بۆ دابینكردنی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و فێنككه‌ره‌وه، هاوكات له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه پارێزراو نابیت، چونكه به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی هه‌ندێك جۆری خراپ، مرۆڤ توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات.
پێشیوابوو: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كان پێویستیان به كاره‌بایه‌كی زۆر هه‌یه، نه‌توانراوه كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه پێشتر كاتێك خانوه‌كان له خشت یان به‌ردی شاخه‌كان دروست ده‌كران، خێزانه‌كان له هه‌ردوو وه‌رزی گه‌رما و سه‌رما پێویستیان به ئامێره‌كان نه‌ده‌بوو، بۆیه پێویسته حكومه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندار هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی خشت.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته ره‌فعه‌ت وه‌یسی، كوره‌چی به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: لە هه‌ولێر به‌كارهێنانی خشت بۆ دروستكردنی خانوو تاوه‌كو ساڵی 1991 به‌كارده‌هێندرا، كه له‌لایه‌ن كورهچییهكان به‌رهه‌م ده‌هێندرا، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه به‌كارهێنانی كه‌مبۆوه، هه‌روه‌ك كورهچییه دێرینه‌كانیش ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشا و توانای ئه‌و پیشه‌یان نه‌ما، بۆیه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش به‌ره‌و نه‌مان چوو.
وتیشی: به‌كارهێنانی خشت یان به‌ردی شاخه‌كان له خانوو بۆ كه‌شوهه‌وای گه‌رمی و ساردی زۆر گونجاوه و له كۆنیشدا هه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه له بیناسازی به‌كارده‌هات، هه‌روه‌ك له‌كۆندا خانوو به‌شێكی هه‌ر له‌خشت دروست ده‌كرا، كه ئه‌ویش هۆكار بوو بۆ راگرتنی پله‌ی گه‌رمای خانووه‌كان، هۆكارێكی سێیه‌میش ئه‌وه‌بوو دیواری خانووه‌كان ئه‌ستوورتر بوون، ئه‌وه‌ش وایده‌كرد خانووه‌كان له راگرتنی پله‌كانی گه‌رما هاوسه‌نكی بپارێزێت.
پێشیوابوو: جگه له‌لایه‌نی گه‌رمی و ساردییه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رد و خشت دروستكراون، ته‌مه‌نیان زۆر زیاتره له‌وانه‌ی ئێستا، ئێستاش زۆر خانوو لهگهڕهكه كۆنه‌كانی هه‌ولێر هه‌ن، ته‌مه‌نیان زیاتر له 100 ساڵ ده‌بێت و به‌خشت دروستكراون، كاتێكیش تێكده‌درێت ده‌بینین خشته‌كه‌ی هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه: خشت هه‌یه پێی ده‌وترێت (چوار قووڵه) ته‌مه‌نیان سه‌دان ساڵه كه له دروستكردنی مناره‌ی چۆلی هه‌ولێر به‌كارهاتووه، هۆكاری ته‌مه‌ن درێژیهكهشیان بۆ به‌كارهێنانی بڕێكی زیاتر له‌پێكهاته‌ی (كا) و زیاتر شێلانی قوڕی خشتهكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی له‌ناو كوره سوور بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه له‌وه‌ی به‌هۆی زۆری تێچووه‌كه‌ی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كوره‌كان، نرخی خشت به‌رزبۆوه، له‌هه‌مانكات بچووكیی قه‌باره‌كه‌ی، به‌راورد به بلۆك، خه‌ڵكی زیاتر وازیان له به‌كارهێنانی خشت هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی لایه‌نی ته‌ندروستی و راگرتنی پله‌كانی گه‌رمای ماڵه‌كانیان یان شوێنی كاره‌كانیان بكه‌ن.
باس له‌وه‌ش ده‌كات: راسته ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خانوو و باڵهخان له كوردستان، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كه‌ش، له بلۆك و چیمه‌نتۆ دروست ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چه‌ند كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خشتی هونه‌ری لە كاركردن له هه‌ولێر به‌رده‌وامن، به‌ڵام زیاتر بۆ جوانكردنی سیمای شوێنه گشتییه‌كانی شاره‌كه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه كه‌لتوری و شوێنه‌وارییه‌كانی دێرینه‌كانی به‌كاردێت، بۆ نموونه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانی قه‌ڵا و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان و مناره‌ی چۆلی مێژوویی و بازاری قه‌یسه‌ری.