ئێران بۆ عیراق: تاران لە داواکەتان تێدەگات

08:44 - 2025-06-14
جیهان
115 جار خوێندراوەتەوە

عیراق داوای لە ئێران کردووە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی نەکاتە ئامانج، ئێرانیش وەڵامی داواکەی عیراقی دایەوە و دەڵێت، تاران لە داواکەی بەغدا تێدەگات.

لێپرسراوێکی باڵای ئەمنی عیراق کە نەیوستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەغدا داوای لە تاران کردووە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی نەکاتە ئامانج، ئێرانیش پێی راگەیاندوین لە داواکەتان تێدەگەین.

لێپرسراوە ئەمنییەکەی عیراق راشیگەیاندووە، هەموو لایەک بە یەکە چەکدارەکانیشەوە لە هەماهەنگیداین لەگەڵ حکومەت بۆ پاراستنی عیراق و هێشتنەوەی لە دەرەوەی ئەم شەڕە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان