بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، وڵاتەکەیان سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران تا کاتێکی نادیار داخستووە.
بە وتەی بەرپرسێکی باڵای هەرێمی بەلوچستان، هەر پێنج دەروازە سنوورییەکە داخراون، بەڵام رێگە بەو پاکستانیانە دەدرێت کە لە ئێران گیریانخواردووە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە پێشتر وەزیری بەرگری و ئەنجومەنی پیرانی پاکستان، پاڵپشتیی تەواوی وڵاتەکەیان بۆ ئێران راگەیاندبوو.